Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌سه‌ر په‌رشتی ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوویه‌وه‌


په‌یام 

به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی سوپاسی‌ ده‌نگده‌ران و به‌شداربوانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌گشتی‌ و ده‌نگده‌رانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و لیستی‌ 194ی‌ به‌تایبه‌تی‌ كرد بۆ به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی‌ ئیراده‌ی‌ خۆیان.

 ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ باسی له‌ كۆتایهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان كرد.

له‌وباره‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیدانه‌ی ساخته‌كارییه‌ به‌رنامه‌ بۆداڕێژراوه‌كه‌ی كرد و به‌پیویستیشی ده‌زانێت كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم هه‌نگاوی پێویست و ڕێكاره‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ساخته‌كارییه‌كان بگرێته‌ به‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌ ساخته‌كان و جیاكردنه‌وه‌یان له‌ ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك به‌ئه‌ركی سه‌رشانی كۆمسیۆن ده‌زانێت.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی بارودۆخی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ و هه‌نگاوه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییان له‌وباره‌وه‌ تاوتوێ كرد.

423 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2018

بابەتی زیاتر