Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چالاكوان و رۆژنامەنوسانی باڵه‌كایه‌تی: ئازادی تاك له‌ژێر مه‌ترسیدایه‌


په‌یام

بەشێك لە چالاكوان و رۆژنامەنوسان لە باڵەكایەتی سەبارەت بە دۆخی ئازادی خەڵك لە قەزای چۆمان بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوەو رایده‌گه‌یه‌نن، ئازادی تاك له‌ژێر مه‌ترسیدایه‌.

چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانه‌ی باڵه‌كایه‌تی به‌یاننامه‌كه‌یان ئاراستەی رای گشتی و دادگا و دادوەرە بەرێزەكانی كوردستان و ئەندامانی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی،و یەكەی كارگێری سنورەكە دەكەن  كەوا دۆخی ئازادی تاك لە باڵەكەیاتی لەژێر مەترسی دایە رۆژانە بە بیانووی جۆراوجۆر هەڕەشە لە خەڵك دەكرێت و هەڵدەكوترێتە سەر ماڵیان و شوێن بزر دەكرێن و  لەدەرەوەی رێكارە یاساییەكان ماف و ئازادیەكانیان پێشێل دەكرێت و ئەمەش بۆتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دەستەڵاتیی قەزایی.


دەقی بەیاننامەكەی چالاكوان و رۆژنامەنووسان

بەیاننامەی بەشێك لە چالاكوان و رۆژنامەنوسان سەبارەت بە دۆخی ئازادی خەڵك لە قەزای چۆمان...
دادگا و دادوەرە بەرێزەكانی كوردستان.
ئەندامانی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی
یەكەی كارگێری سنورەكە
رێكخراوەكانی كۆمەلگای مەدەنی و رۆژنامە نوسان و ئازادی خوازانی هەرێمی كوردستان.

وەك ئاشكرایە لای هەموان لە هەرێمی كوردستاندا بەشێوەیەكی بەردەوام، تجاوزی  دەستەڵاتە چەسپاوەكانی دادگاو دادوەران دەكرێت، هەروەها مافە مەدەنی و دیموكڕاسیەكان وەلانراون و رۆژانە بە بیانووی جۆراوجۆر هەڕەشە لە خەڵك دەكرێت و هەڵدەكوترێتە سەر ماڵیان و شوێن بزر دەكرێن و  لەدەرەوەی رێكارە یاساییەكان ماف و ئازادیەكانیان پێشێل دەكرێت، ئەمەش بۆتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دەستەڵاتیی قەزایی.

ئێمە لێرەوە رایدەگەیەنێن و هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە، كە مافی خەڵك لەم سنورە لەلایەن هێزێكی ئەمنی دیاریكراو كە دەسەڵات بەدەستە لەم سنورە، بەبەرچاوی دادگاكان پێشیل دەكرێت، بۆ بەرگرتن لەم رەشبگیری و پێشلكارییانە، داواكارین لە دەستەڵاتی دادوەری سنورەكە، یاسا لەسەر هەمو كەسێك و لایەنێك وەك خۆی جێبەجێ بكەن و هەوڵی جدی بدەن تاوەكو چیتر ئەم هێزە ئەمنییانە بەبێ بڕیاری دادگا، پێشێلی دەستەلاتەكانی دادوەری نەكەن.

ئەمەش بە بیر هەموو لایوك دەهێنینەوە، سەقامگیری ئارامی شارو گەڕانەوەی گەڕانەوەی بڕوای خەڵك بە دامەزراوە دادوەریەكان،  پەیوەستە بە لایەنی سەروەری یاساو بێلایەنی هێزە ئەمنیەكان لە كاتی ڕاپەراندنی ئەركەكانیاندا.

دواجار ئێمە كە لە خوارەوە واژۆمانكردووە، تاكە خواستمان سەروەری یاساو سەربەخۆیی دادگایە، هەر لایەك لە هەرشوێنێكی ئەم كوردستان پێشێلی سەروەری یاساو مافەكانی خەڵك بكات، هەر ڕەنگێكی سیاسی بێت، بە ئەركی خۆمانی ئەزانین بێینە دەنگ و هەموو رێكاری یاسایی و فشاری مەدەنی لە بەرامبەر بگرینەبەر.

بەڵێ بۆ ئازادی ڕادەربڕین و گەڕانەوەی شكۆ بۆ دادگا.

473 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2018

بابەتی زیاتر