Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. له‌ 3 هێرشی‌ داعشدا 6 كه‌س كوژران‌و شارۆچكه‌یه‌ك‌ بێئاو بووه‌

په‌یام

به‌هۆی‌ سێ‌ هێرشی‌ داعشه‌وه‌ شه‌ش كه‌س كوژران و، شارۆچكه‌یه‌ك و 14 گوندی سنووری‌ كه‌ركووكیش له‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ بێ به‌ش بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌نادۆڵی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی هۆزه‌كان له‌ قه‌زای هیت له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار".

به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌منییه‌ "دوو سه‌رباز و دوو چه‌كداری حه‌شدی هۆزه‌كان له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كوژراون و، چه‌كدارێكی دیكه‌یش بریندار بووه‌".

هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێكی‌ پۆلیسی پارێزگای به‌سره‌ ڕاگه‌یاند "دوو چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ ناوچه‌ی ساعیی ناوه‌ڕاستی شاری به‌سره‌، ته‌قه‌یان له‌ دوو گه‌نج كردووه‌ و هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌".

له‌ لایه‌ی‌ دیكه‌وه‌ به‌رپرسێكی‌ پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ئاشكرایكرد "داعش دوای تۆڕی كاره‌بای كه‌ركووك، ئه‌مجاره‌ یه‌كه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوی له‌ باشووری كه‌ركووك كردووته‌ ئامانج".

وتیشی‌ "له‌ میانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، سێ یه‌كه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو كراونه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا، شارۆچكه‌یه‌ك و 14 گوند بێ ئاو بوون. ئێستا ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاوه‌وه‌ ده‌ناڵێنن".

ئه‌م چالاكییانه‌ی‌ داعش له‌ كاتێكدایه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا هۆشداریی‌ له‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌ی‌ داعش له‌ ناوچه‌ دووره‌ده‌سته‌كانی‌ باكووری‌ عێراق دابوو.

593 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2018

بابەتی زیاتر