Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو: پارتی‌و یه‌كێتی له‌ ڕێگای ساخته‌كارییه‌وه‌ ده‌نگه‌كانیان زیادكردووه‌

په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌ یاوه‌ری وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی له‌ شاری هه‌ولێر سه‌ردانی مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداریی گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی برایانه‌دا باس له‌ هه‌لومه‌رجی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ‌و پێشهاته‌كانی‌ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرا.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ حزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم له‌ ڕێگای ساخته‌كارییه‌وه‌ رێژه‌ی ده‌نگدانیان به‌رزكرده‌وه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانیان به‌ قازانجی خۆیان گۆڕیی و هێنده‌ی‌ دیكه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدانیان بێ به‌ها كرد.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌پێویستی زانیی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و ڕاستییه‌ بزانن‌ و كۆمسیۆنی كوردستانیش هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكات‌و هه‌ڵوێستی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ ساخته‌كاری‌و پێشێلكاریه‌كان بخاته‌ ڕوو.

هاوكات هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامیی ئه‌م وێستگه‌یه‌ش به‌گه‌شبینییه‌وه‌ تێپه‌ڕێنن‌و برایه‌تیی‌و هاریكاریی نێوانیان گه‌شه‌ی زیاتری پێ‌ بده‌ن‌و به‌گیانی خه‌مخۆریی‌و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر به‌په‌رۆش بن‌و هه‌نگاوی سه‌ر ڕاستانه‌ی خۆیان بنێن له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ سته‌م‌و گه‌نده‌ڵیی‌و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی.


1119 جار خوێندراوەتەوە
07/10/2018

بابەتی زیاتر