Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌شناسی هه‌رێم: له‌ سبه‌ینێوه‌ پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت

په‌یام

كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ سبه‌ینێوه‌ پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت و له‌ رۆژی دوشه‌ممه‌وه‌ باران بارین له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ده‌ستپێده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی كاریگه‌ریی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاسمان له‌ نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واودا ده‌بێت و پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌و، به‌جۆرێك نزمترین پله‌ (18) و به‌رزترین پله‌ (37) پله‌ی سه‌دیی ده‌بێت.

بژار ئه‌كره‌م به‌رپرسی به‌شی پێشبینیه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ رۆژی دوشه‌ممه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی هه‌رێم باران بارین ده‌ستپێبكات و گۆڕانكاریی له‌ كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمی كوردستان رووبدات.

3139 جار خوێندراوەتەوە
06/10/2018

بابەتی زیاتر