Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی دروستبوونی‌ لافاو له‌باكووری ئێران، 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

په‌یام

له‌ئه‌نجامی لافاو كه‌ به‌هۆی بارانی زۆره‌وه‌ باكووری ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌، 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ رزگاركران.

به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ به‌خوڕه‌ی له‌دوێنێوه‌ 22 شارۆچكه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگاكانی مازنده‌ران، گیلان و گولستانی باكووری ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌، چه‌ندین رێگا و شوێنی نیشته‌جێبوون كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی لافاو و ژێرئاو كه‌وتوون.

تیمه‌كانی فریاكه‌وتن كه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون 709 كه‌سیان رزگاركردووه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌ندێك له‌ گونده‌كان به‌رده‌وامه‌.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاند، له‌ شاری تاڵش ئۆتۆمبێلێك به‌ 6 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وتووته‌ نێو روبارێك و له‌ئه‌نجامدا سیانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكیش بێ سه‌روشوێنه‌ و دوو سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ رزگاركراون.

به‌رپرسانی ئێران هۆشدارییان داوه‌ به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، ئه‌گه‌ر ناچارنه‌بن له‌ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن.

545 جار خوێندراوەتەوە
06/10/2018

بابەتی زیاتر