Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شێروان زرار لای كۆمسیۆن سكاڵا له‌ ئیسماعیل خورماڵی ده‌كات


په‌یام 

وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم له‌ داوانامه‌یه‌كدا داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران ده‌كات  هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر قسه‌كانی شه‌وی رابردووی ئیسماعیل خورماڵی وه‌ربگرن. 

له‌ داواكارییه‌كه‌دا شێروان زرار وتویه‌تی: داوا له‌ به‌رێزتان ده‌كه‌م هه‌ڵوێستی روون و جدیتان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و سنوور به‌زاندنه‌ی (ئیسماعیل حه‌مه‌ عه‌لی) كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ كه‌ناڵی NRT كرایه‌ سه‌ر من و ئه‌نجومه‌ن. 

شێروان زرار دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه‌: ئیسماعیل حه‌مه‌ عه‌لی رایگه‌یاند: رازی نه‌بووه‌ به‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆیه‌ به‌شداری نه‌كردووه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌دا، له‌ كاتێكدا خودی خۆی به‌یاننامه‌كه‌ی نوسی و ئاماده‌ی كرد. 

ئه‌وه‌یشی وت ناوبراو به‌ بیانوی نه‌خۆشییه‌وه‌ ئاماده‌نه‌بووه‌ و وا خۆی نیشانداوه‌ كه‌ نه‌خۆشه‌. 

شێروان زرار داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانیش ده‌كات به‌ یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن و پشتڕاستی ئه‌وه‌بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌ر 9 ئه‌ندامه‌كه‌ بووه‌. 

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌یانامه‌یه‌ ده‌رنه‌كرێت، ئه‌و هه‌موو رێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆیله‌ ئیسماعیل خورماڵی وه‌ربگرێته‌وه‌ و هه‌ركێشه‌یه‌كیش له‌ داهاتوودا له‌ نێوانیان رووبدات ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران. 

No automatic alt text available.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ شێروان زرار، وته‌بێژی كۆمسیۆن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا سكاڵای خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران و گله‌یی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كردووه‌ له‌وه‌ی وه‌ڵامی سكاڵاكانی ئه‌می له‌سه‌ر ئیسماعیل خورماڵی نه‌داوه‌ته‌وه‌. 
No automatic alt text available.

4449 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2018

بابەتی زیاتر