Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌لجیكا.. ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام باوترین ناوه‌ له‌ وڵاته‌كه‌


په‌یام 

لە بەلجیکا لەنێو ئەو ناوانەی لە منداڵە کوڕە تازە لە دایکبووەکان دەنرێن، ناوی محەمەد لە پلەی یەکەمدا دێت. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دامەزراوەی ئاماری بەلجیکا بڵاویکردووەتەوە، ٧١٨ منداڵی کوڕ کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لەو وڵاتە لە دایکبوون ناونراون "محەمەد". لەدوای ئەویش ناوی "لیام" لە پلەی دووەمدا دێت و ٥٧٠ منداڵی کوڕ لەو ساڵەدا بەو ناوەوە ناونراون. 

ئەو زانیارییانەی کە پێشتر لە بەلجیکا بڵاوکرابوونەوە، ناوی (محەمەد) لەنێو پیاواندا باوترین ناوە لە بڕۆکسلی پایتەخت و ١٨ هەزار و ٤٤ کەس هەڵگری ئەو ناوەن. 

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی ئاماری شانشینی یەکگرتوو بۆ مانگی ئەیلوول، ناوی (محەمەد) لە بەریتانیا و وێڵز لەنێو لیستی ئەو ١٠ ناوەدایە کە لە منداڵە کوڕە تازە لەدایکبووەکان دەنرێت.  

1070 جار خوێندراوەتەوە
04/10/2018

بابەتی زیاتر