Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شێروان زرار: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دره‌نگانی ئه‌مشه‌و ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت


په‌یام 

شێروان زرار ، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایگەیاند: تیمەکانی کۆمیسیۆن بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ ئەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن بڵاوبکەینەوە. 

هاوكات پێشبینی ئەوەیشی کرد راگەیاندنی ئەنجامەکان بکەونە درەنگانی ئەمشەو. 

شێروان زرار، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "لەئێستادا فۆرمی ژمارە ٥٣ سکان دەکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان بەراورد بکرێت و ئەگەر تەواوبن و فریاکەوتین ئەوا ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنین، بەڵام پێشبینی دەکەین بکەوێتە کاتێکی درەنگ".

شێروان زرار وتیشی: "ھیوادارین پەلە نەکەین بۆ راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، چونکە دوای ئەوەی ئەنجامی بەرایی رادەگەیەنین و پاشان سکاڵاکان سەیر دەکەین و بڕیاری لەسەر دەدرێت، دواتریش کارەکانمان بە شێوەیەک دەبێت کە ھەر لایەنێکی سیاسی تانەی هەبێت، ئەوا دەتوانێت لە دادگای بەرایی ھەولێر تانە لە ئەنجامەکان بدات".

ناوبراو ئاشکرایشی کرد کە بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان سەیری سکاڵاکانی هەولێر و هەڵەبجە کراوە و سبەیش بەردەوام دەبن بۆ سەیرکردنی سکاڵاکانی سلێمانی و دهۆک.

پێشتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، هەندرێن محەمەد رایگەیاندبوو کە ٤٢٥ سکاڵا گەیشتووەتە کۆمیسیۆن، ٢٢٥ سندوقیش شریتی سووری لێدراوە. 

رۆژی ٣٠ی ئەیلوول، پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری ٢٩ قەوارەی سیاسیی بەڕێوەچوو کە تیاییدا ٧٧٢ کاندید کێبڕکێیان کرد لەسەر بەدەستھێنانی ١١١ کورسی و به‌پیێ ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییه‌كانیش ده‌نگه‌كانی كۆمه‌لی ئیسلامی له‌ هه‌ڵكشاندان. 

 

775 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

بابەتی زیاتر