Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌لیم شوشكه‌یی:كاندیدبوونم بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار؛ وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی شكاندنی كه‌سایه‌تیم ده‌ده‌ن


په‌یام

كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق پاش كشانه‌وه‌ی له‌ كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: په‌سه‌ندكردنی سیڤییه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی به‌رزترین پۆست له‌ عێراقدا وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی نه‌زۆك ئه‌ده‌ن بۆشكانی كه‌سایه‌تیی و ده‌شڵێت: خاوه‌نی ڕابردویه‌كی پاكه‌ و ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی عێراق و دادگاكان شاهیدی ڕبردوو پاكیان بۆ داوه‌.

 سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كاندیدی كشاوه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر هۆكاری كشانه‌وه‌ی له‌ كێبڕكێی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق باسله‌وه‌ده‌كات: ویستویانه‌ به‌ده‌نگده‌رانی  كوردستان بڵێن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ متمانه‌مان پێ بكه‌ن و ده‌نگی زیاترمان هه‌بێت ئه‌وه‌ هیچ كات ئه‌و پۆستانه‌ تاپۆنین له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نه‌ له‌ كوردستان و نه‌له‌ عێراق به‌ڵكو ئاماده‌ین و فیداكاری ئه‌وه‌مان تێدایه‌ كه‌ پۆسته‌هه‌ستیاره‌كان وه‌ر بگرین و خزمه‌تی گه‌ل و وڵاتمان به‌ ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزی بكه‌ین.

ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نوسیویشیه‌تی: مه‌به‌ستیان بووه‌ به‌ جووت حیزبی ده‌ست ڕۆیشتویی كوردستان بڵێن ئێوه‌ نوێنه‌ری هه‌مو گه‌لی كوردستان نین و نابێ ته‌نها خۆتان ببینن و مافی ئه‌وه‌شتان نیه‌ به‌ناوی هه‌مو كورده‌وه‌ گفت و گۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان بكه‌ن به‌ڵكو لایه‌نی تریش هه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان له‌چه‌ندساڵی ڕابردوودا به‌ناوی هه‌مو كورد گفتو گۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان كردوه‌و وه‌ك پێویست بۆ ڕای لایه‌نه‌ كوردیه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌. 

3477 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

بابەتی زیاتر