Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: بە هۆی تەقەی خۆشی دوو كەس گیانیان لەدەستداوە


په‌یام

دوابەدوای كۆتایی هاتنی دەنگدان و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماری نوێ و سەركەوتنی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لایەنگرانی ئەو حزبە لە شاری سلێمانی دەستیان بە ئاهەنگگێڕان و تەقەی خۆشی كرد.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەركەوت ئەحمەد رایگەیاند "بەپێی ئەو ئامارانەی بەدەست ئێمە گەیشتووە بە هۆی تەقەكانەوە هاووڵاتییەك لە چەمچەماڵ گیانی لەدەستداوە، هەروەها سێ‌ هاووڵاتی دیکەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی برینداربوون و یەك لە بریندارەكان بە هۆی كاریگەری برینەكەیەوە گیانی لەدستداوە".

سەركەوت ئەحمەد وتی: "تەقەكردن بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و لە شەوی كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەركەوتنی دەرەنجامە بەراییەكان، چوار كەسمان بە هۆی تەقەكردنەوە دەستگیركردووە، بۆ تەقەكانی ئەمشەویش گومان لەسەر هەركەس بكرێت دەستگیردەكرێت".

لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، باس لە گیانلەدەستدانی سێ‌ كەس دەكرێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە هۆی تەقەكردنەوە، ئەوەش كاردانەوەی توندی بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕەی لێكەوتووەتەوە و داوای لێپێچینەوەی توندی دەزگا ئەمنییەكان دەكەن بەرامبەر ئەو كەسانەی تەقەیان كردووە.

لە بەرامبەردا وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی كرد بەوەی، ئەو كەسانەی تەقەیان كردووە دیار نین و كەسانێك بۆ خۆیان لە ماڵی خۆیانەوە تەقەیان بە ئاسماندا كردووە، بەڵام زانیاری تەواو و سكاڵایان لەسەر هەركەس بەدەست بگات لەسەر ئەو بابەتە دەستگیری دەكەن.  

493 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

بابەتی زیاتر