Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێکخراوی قوتابیان پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابیان و مامۆستایان دەکات


په‌یام

ڕێکخراوی قوتابیان پیرۆزبایی ساڵی نوێ لەقوتابیان و مامۆستایان دەکات و هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێم لەکەڵەکەبوونی کێشەکانی بواری پەروەردە

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
قوتابیان و خوێندکاران
مامۆستایانی دڵسۆز

بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی 2018-2019 پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایانی پەروەردەو فێرکردن دەکەین و ئومێدی سەرکەوتن بۆ پرۆسەکە دەخوازین.

ئاشکرایە پەروەردە بڕبڕەی پشتی هەموو گەلێکەو نهێنیی پشت سەرکەوتن و پێشکەوتنی وڵاتە، هەرکاتێکیش پرۆسەی پەروەردە بەناتەواوی بەڕێوەچوو قەیرانە کاتییەکان دەبنە هەمیشەیی، مخابن بەهۆی قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێمەوە چەند ساڵێکە  پرۆسەی پەروەردەو خوێندن بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەناچێت، تێبینیی زۆری لەسەرەو کوالێتییەکەی خراپە کەئەمەش مەترسییەکی مەزنە.

ساڵانە کێشەکانی پەروەردە لەهەرێمی کوردستان لەنمونەی (موچەی مامۆستا، کەمیی پەرتوک، کۆنیی بینای قوتابخانە، ناتەواویی سیستم و ڕێنماییەکان، دوو دەوامی وسێ دەوامی، قەرەباڵغیی پۆل، کەمیی مامۆستای پێویست، لاوازیی بەڕێوەبردنی قوتابخانەکان، هەیمەنەو دەستێوەردانی حزب، نەگونجاویی ژینگەی خوێندنگەو ...هتد) بەردەوامن و کۆتاییان نایەت، هەوڵەکانیش بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە لەئاستی پێویستدا نین.

هەربۆیە لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندندا داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپەلە هەوڵ بدات بۆ چارەسەری هەنوکەیی لانی کەم بەشێک لەگرفتەکان بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندن ساڵێکی ئارام بێت و بەبێ کێشە کۆی پرۆسەکە بەڕێوە بچێت.
دووبارە پیرۆزبێت دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ.

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت

376 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

بابەتی زیاتر