Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه‌


ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كۆده‌بێته‌وه‌، هه‌وڵه‌كانی‌ یه‌كێـتی‌ و پارتیش له‌ به‌غدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پشتیوانیی‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ كاندیده‌كانیان به‌رده‌وامن.


بڕیار بوو شه‌وی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌ بچێت، گه‌رچی بۆ ماوه‌ی‌ كاتژمێرێكیش كاتی‌ ده‌ستپێكردنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا، به‌ڵام به‌هۆی‌ ته‌واو نه‌بوونی‌ ڕێژه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌درا.

شانده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ به‌غدا به‌رده‌وامن له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌ و سوننه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشتگیری‌ بۆ كاندیه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن كه‌ پێكهاتوون له‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و فوئاد حسێن.

تا ئێستا لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ناو خۆیاندا له‌سه‌ر یه‌ك كاندید ڕێكبكه‌ون.

24 كاندید سیڤییه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق په‌سه‌ند كراوه‌، كه‌ له‌ نێویاندا سه‌لیم شووشكه‌یی‌ كاندیدی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ هه‌یه‌.

تاوه‌كو ئێستا یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ یه‌ك كاندید بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار رێكنه‌كه‌وتوون.

552 جار خوێندراوەتەوە
02/10/2018

بابەتی زیاتر