Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران.. كۆمه‌ڵ و گۆران و یه‌كگرتوو بۆ تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌


له‌قه‌زای سۆران هه‌رسێ لایه‌نی كۆمه‌ڵ و گۆران و یه‌كگرتوو بۆ تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌.

هه‌رسێ لایه‌نی كۆمه‌ڵ و گۆران و یه‌كگرتوو له‌قه‌زای سۆران سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌و،دواتریش  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  ڕایانگه‌یاند: له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ ته‌زوێرێكی زۆركراوه‌ 

ئه‌و سێ لایه‌نه‌ رای ده‌گه‌یه‌نن: ئه‌و خروقات و ته‌زویره‌ی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كرا، له‌ سۆران به‌شێوازێكی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامدرا
 وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن: پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌و مه‌ترسیانه‌یان به‌ كۆمسیۆن را گه‌یاندبوون .

 جه‌ختیشیانكرده‌وه‌: ئاسایش و هێزه‌ چه‌كداره‌كان یارمه‌تی ده‌ربوون بۆ ته‌زویركردن .

  ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد:  بریكاره‌كانیان به‌هۆی رێگری له‌ ته‌زویر توشی هه‌ره‌شه‌ و  لێدان بونه‌ته‌وه‌. 

هاوكات نیگه‌رانی خۆشیان ده‌رده‌بڕی، كه‌ به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی كۆمسیۆن یارمه‌تی ده‌ری ته‌زویر بوون و چاو پۆشیانكردووه‌ 
 سێ لایه‌نه‌كه‌ داواكاریشن، كۆمسیۆن به‌دواداچوونی جدی  بۆ سكالاَكانیان بكات

622 جار خوێندراوەتەوە
02/10/2018

بابەتی زیاتر