Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زه‌نگی ساڵێی نوێی خوێندن لێدراو په‌روه‌رده‌ش پێویستی به‌ 400 قوتابخانه‌ی نوێ هه‌یه‌


په‌یام

زه‌نگی  ساڵی نۆی خوێندن لێدراو، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت: ئه‌مساڵ  پێویستیان به‌ 400 باڵه‌خانه‌ی نوێ هه‌یه‌.

به‌به‌شداری زیاتر له‌ ملیۆنێك و 700 هه‌زار خوێندكار ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌رزی نوێی خوێندن ده‌ستیپێكرد .

هاوكات پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ 400 باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن  به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌بچێت و، كه‌موكورتی له‌ پرۆسه‌كه‌دا دروست نه‌بێت.

وتیشی: به‌پێی ئاماره‌كان ، زیاتر له‌ ملیۆنێك و 900 هه‌زار خوێندكار له‌ هه‌رێم هه‌یه‌ كه‌ دابه‌شبوون به‌سه‌ر شه‌ش هه‌زار خوێندنگه‌دا، ژماره‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش بریتییه‌ له‌ 186 هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر، له‌و رێژه‌یه‌ش له‌سه‌دا 60ی له‌ ره‌گه‌زی مێن.

وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ وتی‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ كه‌می‌ میلاكاتی‌ مامۆستایان  پشت به‌ مامۆستای وانه‌بێژ ده‌به‌ستن به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی پسپۆڕییان له‌  بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كاندا هه‌یه‌.
 


503 جار خوێندراوەتەوە
02/10/2018

بابەتی زیاتر