Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵ: پێشبینیی‌ بردنه‌وه‌ی‌ 9 كورسیی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ین

په‌یام

ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئاشكرایكرد: لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ زیاتر له‌ 130 هه‌زار ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و پێشبینیی‌ بردنه‌وه‌ی‌ 9 كورسیی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كه‌ن.


ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕایگه‌یاند "له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا لیستی‌ كۆمه‌ڵ ئیسلامی‌ ئه‌نجامی‌ دڵخۆشكه‌ری‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ جۆرێك كه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ لیسته‌كه‌ له‌ پله‌ی‌ سێیه‌مدایه‌ و له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌ش هه‌زار و  373 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌".

به‌پێی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ كه‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ نوێنه‌ره‌كانی‌ حیزبه‌كه‌ له‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ به‌ده‌ستی‌ گه‌یشتووه‌ "لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێم ده‌نگه‌كانی‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ سه‌روو 130 هه‌زار و، متمانه‌ی‌ زیاتر له‌ له‌سه‌دا هه‌شتی‌ ده‌نگده‌رانی‌ هه‌رێمی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌".

ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕایشیده‌گه‌یه‌نێت "به‌پێ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ پێیگه‌یشتوون، پێشبینی‌ ده‌كات لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ 9 كورسیی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت".

2465 جار خوێندراوەتەوە
01/10/2018

بابەتی زیاتر