Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موحه‌مه‌د حه‌كیم: ئه‌وانه‌ی‌ هه‌وڵی‌ ته‌زویركردنیاندا؛ شه‌رمه‌زاری‌ لای‌ خواو گه‌ل ده‌بن


په‌یام

كارگێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ده‌ڵێت " ئه‌وانه‌ی‌ هه‌وڵی‌ ته‌زویركردنیاندا؛ شه‌رمه‌زاری‌ لای‌ خواو گه‌ل ده‌بن" و هاوكات سوپاس‌و پێزانینی‌ خۆی‌ بۆ چاودێرو بریكاره‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ هه‌بووه‌و ستایشی‌ هه‌وڵ‌و ماندووبوونیانی‌ كردووه‌ له‌ به‌رگری‌ كردن له‌ ته‌زویركردن.

موحەمەد حەکیم كارگێری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ په‌یامێكیدا به‌ناونیشانی‌ " پێش باسی دەرئەنجام و تەزویری ئەم ھەڵبژاردنە !" نوسیویه‌تی‌ " جێی خۆیەتی سوپاس و پێزانین بۆ خوشک و برا بریکارو چاودێرەکانی لیستی کۆمەڵ دەرببرم کە پێشمەرگانە و ئازایانە ئەوەندەی توانییان بەرگریان کردوەو بە ئەرکی خۆیان ھەستان "

كارگێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ راشیگه‌یاندووه‌ " ئەوانەش بێرێزیان بە ھەندێکیان کردو دەستدرێژیان کردنە سەر ئەوا شەرمەزاری لای خوا وگەل دەبن چونکە لە ھەولی تەزویردا بون وئێوەش بەرگریتان لە دەنگی گەل کردوە خوا پاداشتان بداتەوە پێتان سەربەرزین ".

2086 جار خوێندراوەتەوە
01/10/2018

بابەتی زیاتر