Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆکەخانەی کەرکووک بە رووی گەشتە ئاسمانییەکان کرایەوە


په‌یام

فڕۆکەخانەی کەرکووک کە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٣وە وەک بنکەی سەربازیی بەکارھاتووە، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە شێوەیەکی فەرمی کرایەوە.


دوای ١٥ ساڵ بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی سڤیلی ھێڵی ئاسمانی عێراقی کە وەزیری گواستنەوەی عێراق، کازم فینجان ئەلحەمامی ھەڵگرتبوو لە فڕۆکەخانەی شاری کەرکووک نیشتەوە.

لە پاڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق، پارێزگاری کەرکووک، رێکان سەعید و پەرلەمانتارانی شاری کەرکووک بەشداریان لە رێوڕەسمەکەدا کرد. وەزیری گواستنەوەی عێراق، ئەلحەمامی لە دوای رێوڕەسمی کردنەوەی فڕۆکەخانەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و وتی: "خۆشحاڵم بەوەی کە لە سەردەمی ئەرکی وەزیریم، ئەم فڕۆکەخانەیە بکرێتەوە کە خزمەت بە شاری کەرکووک دەکات".

 ئەلحەمامی جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ھەنگاوی یەکەمدا، تەنھا گەشتی ناوخۆیی لەم فڕۆکەخانەیە ئەنجام دەدرێت و وتیشی: "بە شێوەی گەشتی رۆژانە، گەشت لە نێوان شارەکانی کەرکووک-بەغدا، کەرکووک-بەسڕە و کەرکووک-نەجەف ئەنجام دەدرێت". 

ناوبراو راشیگەیاند کە بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکە دەدرێتە دەست کۆمپانیایەکی ناوخۆیی بە ئەزموون و لەم زووانەش گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکووک دەستپێدەکات.

730 جار خوێندراوەتەوە
01/10/2018

بابەتی زیاتر