Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆمسیۆن: گۆڕانکاریی لە رێکارەکان رووینەداوەو کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە

په‌یام

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هیچ گۆڕانکارییەک لە رێکارەکان رووینەداوە و کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.


لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا بە ئامادەبوونی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، رایانگەیاند: "هیچ گۆڕانکارییەک لە رێکارەکان رووینەداوە و کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و ئەوەی دەگوترێت پڕوپاگەندەیە و هیچ بنەمایەکی نییە".

لەبارەی درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان کە لە کاتژمێر 6 ی ئێواره‌ تەواو دەبێت، کۆمیسیۆن رایگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک کاتەکە درێژ ناکرێتەوە و دەنگدان لە کاتژمێر   6 ی ئێواره‌ کۆتایی دێت. ئەو وێستگانەی پابەندی بڕیارەکە نەبن دەنگەکانیان پووچەڵ دەکرێتەوە".

چەند رێنمایی و بڕیارێک لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی

1. هیچ گۆڕانکارییەک لە رێکارەکانی کۆمیسیۆن رووینەداوە، کار بە هیچ پڕو پاگەندەیەک ناکرێت، هەمووی بۆ سەر لێ تێکدانی دەنگدەرە.

2. تایبەت بە ناوی ئەو دەنگدەرەی کە لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا نییە، بەهیچ شێوەیەک ناوەکەی زیاد ناکرێت.

3. تایبەت بە بەڵگەنامەکان، کە بریتین لە پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی، رەگەزنامەی عێراقی+ تەسکەرە، کار بە فۆتۆکۆپی ناکرێت، دەبێت نوسخەی ئەسڵ بێت.

4. پابەندکردنی کارمەندانی کۆمیسیۆن بە جێبەجێکردنی تەواوی رێکارەکانی کۆمیسیۆن، هەر کارمەندێک رێکارەکان وەکو خۆی جێبەجێ نەکات لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

5. بانگەشە بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە لە نزیکی بنکەکانی دەنگدان.

6. کەسی رێگە پێنەدراوی بابەتی وەکو موختار و ئاسایش قەدەخەیە لەناو بنکەکانی دەنگدان وجودیان هەبێت، بە بڕیاری دووەمی دوێنێ شەو کە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەریکردووە وجودی ئەو نەوعە کەسانە دەنگی ئەو بنکەیە پووچەڵ دەکرێتەوە.

7. بەهیچ شێوەیەک کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە، کاژێر 6ی ئێوارە کاتی دەنگدان تەواو دەبێت، ئەو بنکەیەی پابەند نەبێت بە داخستنی بنکەی دەنگدان، دەنگی ئەو بنکەیە پووچەڵ دەکرێتەوە.

8. مافی هەموو نوێنەری کیانە سیاسییەکانە فۆرمی ژمارە 51 و 53 وەربگرن، لە حاڵەتی نا چوونیەتی لەگەڵ ئەو وێنەیەی ئێمە لە کۆمیسیۆن لە ماڵپەڕەکەی خۆمان بڵاوی دەکەینەوە و بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە.

507 جار خوێندراوەتەوە
30/09/2018

بابەتی زیاتر