Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێكخراوێكی جیهانی داوا له‌هاوڵاتییان ده‌كات به‌ده‌نگدان، چوار ساڵی‌ ژیانیان بنه‌خشێنن

په‌یام

رێكخراوی ئاشتیی جیهانی له‌ په‌یامێكدا داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كات به‌ به‌ شدارییكردنیان له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، مێژوویه‌ك بۆ خۆیان و نه‌وه‌كانیان تۆماربكه‌ن‌و چوار ساڵی‌  ئایینده‌ی ژیانیان بنه‌خشێنن.

له‌ به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو: ده‌نگدان له‌سه‌ر بناغه‌ی‌ توانای‌ قه‌ناعه‌تی‌ ئه‌قڵانیه‌ت سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتییان بێ گوێدانه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌  ڕق و تۆڵه‌ به‌ لێبوورده‌یی‌ و دڵخۆشیه‌وه‌ بفه‌رموون بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان و سازش له‌سه‌ر ئه‌و مافه‌یان نه‌كه‌ن. 

رێكخراوی ئاشتیی جیهانی له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ ساخته‌كاری‌ تاوه‌كو به‌های‌ هه‌ڵبژاردن دانه‌به‌زێت و هاوڵاتیان ئاسووده‌بن و ئاشتی‌ ده‌روونیان تێكنه‌چێت، پابه‌ندبوونی ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌ به‌ڵێنه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردن، نیشتیمانپه‌روه‌ری‌‌و دڵسۆزییان بۆ خاك و نیشتیمان ده‌سه‌لمێنێت.

457 جار خوێندراوەتەوە
30/09/2018

بابەتی زیاتر