Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگاری سلێمانی داوا له‌ كۆمسیۆن ده‌كات پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی خۆی‌ بێت

په‌یام

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان و كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژارن و ڕاپرسی‌ ده‌كات و داواده‌كات، هاوڵاتیان بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان و كۆمسیۆنیش پابه‌ندی ئه‌و ڕێنماییانه‌ ببێت كه‌ خۆی‌ ده‌ریكردووه‌.


راشیده‌گه‌یه‌نێت: نابێت كۆمسیۆن له‌ناوچه‌یه‌ك بڕیاره‌كانی‌ جێبه‌جێبكات و له‌شوێنێكی دیكه‌ش ده‌ست شل بكات.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌دوای‌ ده‌نگدانی‌ وتی‌ "ئه‌ركمانه‌ بچینه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان و ده‌نگی‌ خۆمان بده‌ین بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ ئه‌م وڵاته‌، ده‌نگدان بۆ هه‌ریه‌كێك به‌واتای‌ سه‌لماندنی‌ ئیراده‌یه‌ له‌م وڵاته‌دا".

سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌كه‌ش له‌سلێمانی‌ د.هه‌ڤاڵ جه‌ختیكرده‌وه‌، "تائێستا پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان له‌چوارچێوه‌ی‌ ڕێكارو ڕێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئومێد ده‌كه‌ین هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وامبێت".

ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "وه‌كو لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ئارامی‌ سلێمانی‌ پشتیوانی‌ هه‌موو ڕێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆن ده‌كه‌ین و پێوه‌ی‌ پابه‌ند ده‌بین، ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا سه‌ربكه‌وێت، خه‌ڵك و خاكی‌ نیشتیمانه‌ پێش هه‌ر قه‌واره‌و كاندیدێك".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ده‌بێت ئه‌و ڕێنماییانه‌ی‌ كۆمسیۆن ده‌ریكردوه‌ به‌وردی‌ جێبه‌جێیان بكات، نابێت له‌شوێنێك جێبه‌جێ بكرێت و له‌شوێنێكی‌ دیكه‌ش نه‌كرێت، نابێت ده‌ست شل بكات".

579 جار خوێندراوەتەوە
30/09/2018

بابەتی زیاتر