Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی ده‌نگدانی سبه‌ینێوه‌ بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد و رایگەیاند، لە رۆژی دەنگداندا ئەوەی رەگەزنامەی عێراقیدەبات پێویستە ناسنامەی باری شارستانیشی پێبێت، ئەگەرنا ناتوانێ دەنگ بدات.


شێروان زرار وتەبێژى کۆمسیۆنی هەرێم لە کۆنگەرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌نگده‌ر تەنها بە‌ رە‌گە‌زنامە‌ ناتوانێت دە‌نگ بدات، ھە‌ركە‌سێك بیە‌وێت بە‌ رە‌گە‌زنامە‌ی عێراقی دە‌نگ بدات دە‌بێت ناسنامە‌ی باری شارستانی پێبێت.

ئه‌و وته‌بێژه‌ی كۆمسیۆن راشیگه‌یاند چوونەژوورەوەى كه‌سانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان قەدەغەیە و بە پێچەوانەوە دەنگی ئەو بنکەیە بە پوچەڵدەکرێت.

به‌ پێی وته‌كانی شێروان زرار ئه‌گه‌ر دە‌نگدە‌ر پاسپۆرت یان كارتی نیشتمانی به‌كاربهێنێت به‌بی هیچ به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌توانێت ده‌نگ بدات. 

هاوكات نوێنه‌ری قەوارەى سیاسی مافی وردبینى بەڵگەنامەکانى دەنگدەری هەیە. 

Image may contain: text
Image may contain: text

2440 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2018

بابەتی زیاتر