Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوا په‌یامی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ هێزه‌ئه‌منییه‌كان


په‌یام

ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و مامۆستاعه‌لی باپیریش له‌ كۆتا په‌یامیدا داوای لێكردن به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان. 

هاوكات داوایشی لێكردن: وه‌كو چۆن له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر خاكی كوردستانیان پاراست ئاواش به‌ ده‌نگه‌كانیان ئاینده‌ و چاره‌نوسی ئه‌م هه‌رێمه‌ بپارێزن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ده‌نگی ئه‌وان ده‌بێته‌ مایه‌ی نه‌هێشتنی زوڵم و چینایه‌تی و خۆسه‌پاندن. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ كاتژمێر هه‌شت پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ست پێده‌كات و له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا 170 هه‌زارو 468 ده‌نگده‌ری‌ ھێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش مافی‌ به‌شداریكردنیان هه‌یه‌.

358 جار خوێندراوەتەوە
28/09/2018

بابەتی زیاتر