Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت


په‌یام

به‌یانی هه‌ینی، ٢٨ی ئه‌یلوول، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم، هه‌ندرێن محه‌مه‌د لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ بەیانی لە کاتژمێر هەشی بەیانی تاوەکو شەشی ئێوارە پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبەت بەردەوام دەبێت و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتیش بریتییه‌ له‌ ١٧٠ ھەزار و ٤٦٩ دەنگدەر.


له‌باره‌ی ژماره‌ی رێكخراوه‌ بیانییه‌كانییش كه‌ بۆ چاودێری پڕۆسه‌كه‌ ناوی خۆیان تۆماركردووه‌،‌ هه‌ندرێن محه‌مه‌د وتی: "٢٢ رێکخراوی بیانی تۆمارکراون، کارمەندانی نەخۆشخانەکان و ئەو ھاووڵاتییانەی لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون و زیندانەکانیش ناتوانن لە رۆژی دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن''.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵا وتیشی: ''دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان راسته‌وخۆ دەست دەکرێت بە جیاکردنەوەی دەنگی لیستەکان بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەنجامی بەرایی رابگەیەندرێت و ھەموو ھەوڵێکیش گیراوەتەبەر''.

ھەندرێن محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆی گشتیی بنکەکانی دەنگدان کە بۆ دەنگدانی تایبەت تەرخان کراون، ٩٢ بنکەی دەنگدانە، لەو ژمارەیەش ٤١ بنکە لە ھەولێر و ٣٧ بنکە لە سلێمانی و ٢٠ بنکەش لە دھۆک و یەک بنکەش لە ھەڵەبجە.

بۆ ھەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٢٠١٨/٩/٣٠ بەڕێوەبچێت، کۆی گشتیی بنکەکانی دەنگدان لە سەرجەم ھەرێمی کوردستان ٥ ھەزار و ٩٤١ بنکەی دەنگدان تەرخانکراوە کە، ٤٩٩ بنکە لە پارێزگای ھەولێر، ٤٧٦ بنکە بۆ پاریزگای سلێمانی، ٢٥٧ بنکەی دەنگدان بۆ پارێزگای دھۆک و ٢٨ بنکەی دەنگدانیش بۆ پارێزگای ھەڵەبجە. 

527 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2018

بابەتی زیاتر