Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئایه‌ دروسته‌ چاودێره‌كانی رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت؛ نه‌چن بۆ نوێژی هه‌ینی؟ وه‌ڵام...


په‌یام 

د. ئەحمەد شافعی، ئەندامی لیژنەی باڵای فتوای هەرێمی کوردستان له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا روونیكردوه‌ته‌وه‌ چاودێره‌كانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ده‌توانن نه‌رۆن بۆ نوێژی هه‌ینی به‌و مه‌رجه‌ی به‌دیلیان نه‌بێت و غیابی ئه‌وان كار بكاته‌ سه‌ر نه‌زاهه‌تی ده‌نگدانه‌كه‌.



مامۆستا ئه‌حمه‌د رونیكردوه‌ته‌وه‌، ڕوون و ئاشکرایە نوێژی هەینی واجبە لەسەر هەموو پیاوێکی باڵغی ژیری نیشتەجێ لە زێدی خۆی، نەچوونی بۆ نوێژی هەینی بەبێ هیچ پاساوێکی شەرعی لە گوناهە گەورەکان هەژمار دەکرێت و ڕێگە پێدراو نییەو پێویستە موسوڵمانان کارو پیشەیەک هەڵبژێرن کە بتوانن دروشمە ئاینییەکانی تێدا ئەنجام بدەن.

هه‌روه‌ها مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌ڵگه‌ی شه‌رعی خستوه‌ته‌ روو نوسیویه‌تی، هەروەک پێشەوا نەوەوی فەرمویەتی لە کتێبی (منهاج الگالبین):
(ویحرم علی‌ ژی الجمعه‌ التشاغل بالبیع و غیره بعد الشروع فی اڵ‌ژان بین یدی الخگیب) واتە: حەرام و قەدەغەیە لەسەر ئەو کەسەی نوێژی هەینی لەسەر واجبە خۆی خەریک بکا بە مامەڵە کردن وەک: کڕین و فرۆشتن و کاری ترەوە پاش دەست پێکردنی بانگی هەینی لەبەردەستی وتار خوێن ، لەو کاتەی لەسەر میمبەر دادەنیشی.

هه‌روه‌ها زیاتر روونیكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تی، خوای گەوەرە ئەفەرموێ: (إژا نودی للصلاه‌ من یوم الجمعه‌ فاسعوا إلی‌ ژكر الله وژروا البیع)
بەڵام چەند کارێک هەن دەبنە پاساوی شەرعی بۆ نەچوون بۆ نوێژی هەینی و زانایان ڕیگەیان پێداوە:
١. لەو کارەدا بەرژەوەندییەکی گشتی تیا بێت ، کە ئەو بەرژەوەندییە بەرجەستە نەبێت بە بێ ئەو کارە، بەجی هێشتنی زیان بگەیەنێ، بەدیلیشی نەبێت
وەک:
- پزیشک لە ژوری فریاکەوتنی خێرا، کە ناکرێ ئەو شوێنە بە جێبێڵێت و بەدیلیشی نەبێت.
- پۆلیس و پاسەوان و هێزە ئەمنییەکان کە پارێزگاری لە ماڵ و سامان و ژیانی خەڵکی و شوێنە گشتییەکان ئەکەن لە کاتی نوێژی هەینی

٢. کارێک کە تاقانە سەرچاوەی بژێوی ژیانی بێت، گەر کارنەکات ژیان و بژێوی ماڵ و مناڵی بکەوێتە حاڵەتی نا سروشتی و وە هیچ چارەیەکی نەبێت.

٣. ئەگەر یەکێک بە کرێ گیرا بوو بۆ کارکردنێک، ئەگەر بۆ نویژی هەینی بڕوات کارەکە تێک دەچوو ئەوە تەنها بۆ ئەوە دروستە نەڕواتە نوێژی هەینی، هەروەک لە (تحفه‌ و نهایه‌) دا فەرموویانە، ئەویش بەو مەرجەی کارەکەی لە جۆری کڕین و فرۆشتن نەبێت.


له‌باره‌ی كارمه‌ندان و چاودێره‌كانی رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تیش مامۆستا ئه‌حمه‌د شافعی ئەندامی لیژنەی باڵای فتوای هەرێمی کوردستان. نوسیویه‌تی، پوختەی وەڵامەکە دەربارەی کارمەندانی کۆمسیۆن لەسەر سەندوقەکانی دەنگ دان لە ڕۆژی هەینی بۆ دەنگ دانی تایبەتی، گوناهیان ناگات لە نەکردنی نوێژی هەینی و دەتوانن بەشدار نەبن بەتەنها نوێژی نیوەڕۆکەیان بکەن لە بنکەکانی دەنگدان

بە دوو مەرج:
١.هیچ بەدیلێکیان نەبێت.
٢.گەر شوێنەکانیان بەجێ بهێڵن (چۆڵی بکەن) کاریگەری لەسەر نەزاهەتی خاوێنی و پرۆسەی دەنگ دانەکە هەبێت.


1232 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2018

بابەتی زیاتر