Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نیویۆرك.. 73 هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیپێكرد

په‌یام

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 73 هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 140 وڵاتی جیهان ده‌ستیپێكرد.


كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مساڵی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ژێر ناوی "گرنگیدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ هه‌موو كه‌س، له‌ پێناو دادوه‌رییه‌كی به‌رده‌وام بۆ كۆمه‌ڵگاكان و به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش و سه‌ركردایه‌تی جیهانی، ده‌ستی به‌كاره‌كانی‌ كرد.

ئه‌وه‌ی جێی باسه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ ئێستا له‌ نیویۆركه‌ هۆشیاریدایه‌ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ په‌یڕه‌ویكردنی سیاسه‌تێكی دوژمنكارانه‌ به‌رامبه‌ر تاران و وتی: ڕێگه‌ نه‌دان به‌ ئێران تاوه‌كو نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ بكات كارێكی زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌نجامدانی گفتوگۆی له‌ نێوان دوو وڵاته‌كه‌دا به‌دوور نه‌زانی.

ڕۆحانی باسیله‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی تڕامپ سه‌لماندی جێی متمانه‌یه‌ ئێران گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات و وتیشی فشاره‌ ئابوورییه‌كان تاران ناچار به‌هاتنه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆكان ناكه‌ن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌رجی پێشوه‌ختی بۆ كۆبونه‌وه‌ ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ترامپ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێراندا قسه‌ بكات ئه‌وا ده‌بێت سه‌ره‌تا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕێكه‌وتنه‌ ناوه‌كییه‌كه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند، هیچ پلانێكی نیه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆكی ئێران نییه‌.

373 جار خوێندراوەتەوە
25/09/2018

بابەتی زیاتر