Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن: پێویسته‌ هێزه‌كانی ناوخۆ چه‌ك‌و مۆبایل بۆ ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌ڵنه‌گرن

په‌یام

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رێنماییه‌كانی بۆ رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، پێویسته‌ هێزه‌كانی ناوخۆ پابه‌ندبن به‌ هه‌ڵنه‌گرتنی چه‌ك و مۆبایل بۆ ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان.


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردووه‌ رایگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ هێزه‌كانی ناوخۆ پابه‌ندبن به‌ هه‌ڵنه‌گرتنی چه‌ك بۆ ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان و ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كان له‌ دووری 100 مه‌تر.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆندا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پابه‌ندبن به‌ نه‌بردنه‌ ژووره‌وه‌ی مۆبایل و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بۆ ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردندا.

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ كاتی بوونی هه‌رجۆره‌ پێشێلكارییه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌وا به‌رپرسی هێزه‌كه‌ و كه‌سی پێشێلكار به‌رپرسیار ده‌بن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

كۆمسیۆن داواشی كردووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پابه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌و رێنماییانه‌ بن كه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

322 جار خوێندراوەتەوە
23/09/2018

بابەتی زیاتر