Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی‌ تاكلایه‌نه‌ فوئاد حسێنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق كاندید كرد

په‌یام

پارتی‌ دیموكرات هاوشێوه‌ی‌ یه‌كێتی‌، تاكلایه‌نه‌  فوئاد حسێنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ عێراق كاندید كرد.

ئه‌مڕۆ كه‌ دوایین ڕۆژی‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ بوو بۆ تۆماركردنی‌ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ پۆستی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق دیاریكرابوو، پارتی‌ دیموكرات تاكلایه‌نه‌ فوئاد حسێنی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆككۆمار كاندید كرد.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان پارتی‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا سه‌رجه‌م ڕێكاره‌ پێویسته‌كانی‌ بۆ تۆماركردنی‌ ناوی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ گرتووه‌ته‌به‌ر.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتریش یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ تاكلایه‌نه‌ به‌رهه‌م ساڵحی‌ وه‌كو تاكه‌ كاندیدی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق ناساندووه‌.

دیاریكردنی‌ دوو كاندیدی‌ جیاواز له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ و پارتییه‌وه‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، پاش ئه‌وه‌ دێت له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا هه‌ردوولا بانگه‌شه‌ی‌ یه‌كهه‌ڵوێستی‌ و دیاریكردنی‌ كاندیدێكی‌ هاوبه‌شیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌كرد.

1446 جار خوێندراوەتەوە
23/09/2018

بابەتی زیاتر