Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆبایله‌كه‌ی ئه‌پڵ دوو سیمكارته‌و ئێستا له‌بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت


په‌یام، رامیار عوسمان

كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ كۆتایی به‌چاوه‌ڕوانیه‌كان هێناو هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ به‌ناوه‌كانی‌ ئایفۆن (iPhone xs ) و ئایفون (Phone xs max) ڕاگه‌یاند كه‌له‌لایه‌ن پێشكه‌وتووترین كه‌سانی‌ شاره‌زا له‌بوای‌ زانست و ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ به‌رهه‌م هێندراوه‌.

كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ به‌به‌رهه‌م هێنانی‌ ئه‌و دوو جۆره‌ مۆبایله‌ توانی‌ له‌ڕكابه‌ریه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ سامسۆنج به‌رده‌وام بێت و ئه‌پڵ له‌به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌یدا  به‌چه‌ندین داهێنانی‌ ناوازه‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ توشی‌ سه‌رسوڕمان كرد.

ئه‌وه‌ی‌ كه‌چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا جێكردنه‌وه‌ی‌ دوو سیمكارت بوو له‌مۆبایله‌كانی‌ ئه‌پڵدا كه‌سه‌ره‌نجام ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌شی‌ بۆ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی‌ زیاد كرد

له‌ڕووی‌ ڕووكاری‌ ده‌ره‌وه‌ جیاوازیه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی‌ (iphone x) نیه‌ بۆیه‌ زیادكردنی‌ حه‌رفی‌ (s) بۆ پاشگری‌ ئایفونی‌ 10 تا ئه‌ندازه‌یه‌كی‌ زۆر گونجاوه‌ .

به‌لاَم ئه‌مجاره‌ توانای‌ ئایفۆنه‌ نوێیه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئاوو خۆڵ و ته‌پ و توز خۆڕاگری‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ هه‌ر به‌و جۆره‌كه‌ی‌ كۆمپانیاكه‌ بلاَوی‌ كردۆته‌وه‌، مۆبایله‌ نوێیه‌كانی‌ ئایفۆن توانای‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ 30 خوله‌ك له‌ژێر فشاری‌ ئاو له‌قولاَیی 2 مه‌تر خۆیان ڕابگرن 

سه‌باره‌ی‌ به‌جیاوه‌زیه‌كانی‌ (iPhone xs ) و (( iPhone xs max) ده‌تواندرێ‌ بوترێ‌ ته‌نها له‌ڕووی‌ قه‌باره‌ی‌ شاشه‌و توانای‌ هێزی‌ پاتریه‌كه‌یه‌وه‌ لێك جیا دكرێنه‌وه‌و ئایفۆنی‌ (iPhone xs max) توانایه‌كی‌ زۆرتری‌ هه‌یه‌ به‌هۆی‌ پاتریه‌ گه‌وره‌كه‌یه‌وه‌.

تایبه‌تمه‌ندی‌ ده‌نگی‌ له‌هه‌ردوو جۆری‌ موبایلی‌ ((iPhone xs) و (iPhone xs max) به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر به‌رزبۆته‌وه‌و له‌ڕووی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ ده‌نگی‌ زۆری‌ ده‌نگه‌كه‌ی‌ و باشی‌ كوالیتیه‌كه‌ی‌ جیاوازیه‌كی‌ زۆری‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی پێش خۆی هه‌یه‌ به‌شێوه‌كی‌ گشتی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئایپاد پڕۆ به‌روارد ده‌كرێت.

له‌ڕووی‌ پێكهاته‌ی‌ میمۆری‌ ناوه‌كی‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ به‌قه‌باره‌ی‌ 256 گیگا بایت ده‌خاته‌ به‌ر ده‌ست و بۆ یه‌كه‌م جاریشه‌ ڕامی‌ 4 گیگا بایتی‌ ده‌خاته‌ نێو نه‌وه‌ی‌ نوێی‌ مۆبایله‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ خێرایی زیاتر به‌مۆبایله‌كه‌ ده‌به‌خشێت.

له‌ڕووی‌ سۆفوێریشه‌وه‌ نوێترین ڤێرشنی‌ خستۆته‌ سه‌ر ئامێره‌ تازه‌كه‌ی‌ كی‌ ڤێرشنی‌ IOS 12 یه‌

ئێستا ئه‌و ئامێره‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت شاری‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ ئه‌سێوه‌ نه‌مایش كراو تایبه‌تمه‌ندی‌ و نرخی‌ ئه‌و مۆبایله‌ بۆ به‌كارهێنه‌ران خرایه‌ڕوو بۆ هاولاَتیانیش به‌رده‌سته‌، به‌پێی‌ وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ كۆمپانیاكه‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆر خۆیان ناونوس كردووه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كانی‌ ئایفۆن و له‌ئێستاوه‌ ده‌توانن ده‌ستی‌ بخه‌ن.

 


953 جار خوێندراوەتەوە
22/09/2018

بابەتی زیاتر