په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كتێبێك له‌ژێر ناوی به‌ركوڵێكی كار‌و چالاكیی و ڕووداوه‌كانی ژیانم كه رووداوه‌كانی ساڵانی 1961-2017 تێدایه ده‌خاته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
مامۆستا عه‌لی باپیر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی وتویه‌تی: بەباشم زانی بەمەبەستی بەرچاو ڕوونیی زیاتری خوێنەران و، باشتر ئاشنابوونیان بەژیان و بەسەرهاتی بەندە، ئەم (بەركۆڵ)ە لەبارەی كاروچالاكیی و ڕووداو و وێستگە سەرەكییەكانی ژیانم و بەرهەمە فیكرییەكانمەوە بنووسم.
ئه‌وه‌یشی وتووه: لەم كتێبەدا كە بەهەرسێ زمانی: كوردیی، عەڕەبیی و ئینگلیزییە، تەنیا كاروچالاكیی و ڕووداو و وێستگە گرنگەكانی ژیان و بەسەرهاتی بەندە، تۆمار كراون، نەك سەرجەم كاروچالاكییەكان و تێكڕای وردەكارییەكانی بەسەرهاتی ژیانم، كە كتێـبـی: (چەند مەڵۆیەك لەخەرمانی تەمەنم)ی لە نووسینی خۆم، بۆ تەرخان كراوەو، هەتا ئێستا تەنیا بەرگی یەكەمی دەرچووە، كە لەساڵی: (1961) تاكو: (1991)ی گرتۆتە خۆی.
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌وه‌یشی وتووه: ورد‌و درشتی ئەم كتێبە هی خۆمە، هەرچەندە بەشێوەی قسەكردنی ڕاستەوخۆی من دانەڕێژراوە، بەمەبەستی خۆ دوورگرتن لەقسەكردنی ڕاستەوخۆ لەبارەی خۆمەوە.
زیاتر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه بزانه
959 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2018