Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌رزی پایز بیزانیت


په‌یام 

هه‌رچه‌نده‌ زۆر كه‌س وه‌رزی پاییز به‌ 21ی مانگی ساڵی زاینی ده‌پێون، ئه‌مه‌ شتێكی هه‌ڵه‌یه‌، حساباتی كوردی په‌یوه‌ندی به‌ مانگه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، نه‌ك مانگی زاینی و كۆچی.

21ی ئه‌یلوول به‌رانبه‌ره‌ به‌ 30ی گه‌لاوێژ. 22ی ئه‌یلوولیش به‌رانبه‌ره‌ به‌ 31ی گه‌لاوێژ. 23ی ئه‌یلوول به‌رانبه‌ره‌ به‌ 1ی ڕه‌زبه‌ر.

1ی ڕه‌زبه‌ر سه‌ره‌تای وه‌رزی پاییزه‌، مانگی كوردی شه‌ش مانگی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ 30 ڕۆژه‌ و شه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش 31، ئه‌ڵبه‌ت یه‌ك مانگ كه‌ مانگی ڕه‌شه‌مێیه‌ و كۆتا مانگی ساڵی كوردییه‌ 30 ڕۆژه‌ و وه‌ك مانگی شوبات ئه‌ویش ڕۆژێك كه‌م و زیاد ده‌كات، واته‌ ئه‌وكاته‌ی شوبات ده‌بێته‌ 28 رۆژ، ڕه‌شه‌مێ ده‌بێته‌ 29 ڕۆژ. ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ره‌تای وه‌رزه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ نه‌بێت به‌ هه‌موو 21ی مانگێك و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت.

بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو كوردێك زۆر شاره‌زایی له‌ هه‌مووشتێكی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌ی هه‌بێت و كارێكی هێنده‌ش ئه‌سته‌م نییه‌.

642 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2018

بابەتی زیاتر