Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

راپه‌رین.. به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه‌ هاوڵاتییه‌ك و پۆلیسێك كوژران


په‌یام 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌: له‌سه‌ر پوش و پاوه‌ن گرژی كه‌وته‌ نێوان دوو گوندی سنوری قه‌زای پشده‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ قوربانی لێكه‌وته‌وه‌و پۆلیسێك و هاولاتییه‌ك كوژراون.

شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 12:00 شه‌ڕ له‌ نێوان گوندی ( جه‌لكان و مه‌مكان ) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌ قه‌زای پشده‌ر ڕوویدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ق.ح.ن) تەمەن ۳٥ ساڵ لە ڕەگەزی نێر پیشەی پێشمه‌رگه‌ دانیشتوی گوندی مەمکان كوژراوه‌ كه‌ شوێنه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌یه‌.

پاش گه‌یاندنی ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ و دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

له‌ ئێستادا هه‌ردوو گونده‌كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دایه‌ و بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی بۆته‌وه‌ كه‌ مێژووی ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و جارێكی تریش كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێوان دانیشتوانی هه‌ردوو گونده‌كه‌، به‌ڵام سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌رچه‌نده‌ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە توانرابوو دۆخەكە كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، لەناكاو ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو كە ژمارەیەك چەكداری تێدا بوو، پەلاماری یەكێك لە گوندەكانیان داو لەگەڵ هێزەكانی پۆلیس بەشەڕ هاتن و لەئەنجامدا پۆلیسێك كوژراوه‌ و دووانی دیكەش برینداربوونه‌".

بەوتەی پۆلیس، هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكەو دەستگیركردنی تەقەكەرەكان بەردەوامە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانە شاخاوین، دەستگیركردنیان دواكەوتووە.

539 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2018

بابەتی زیاتر