Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولستار مه‌جید كه‌ بووبه‌ وه‌زیری‌ كشتووكاڵ چه‌ند كه‌س له‌ خزم‌و كه‌سه‌كانی‌ دامه‌زراند؟


په‌یام

عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری‌ پێشووی‌ كشتووكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوـی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كاتێ‌ بووه‌ به‌ وه‌زیر هیچ كه‌سێك له‌ خزم‌و كه‌س‌و كاره‌كه‌ی‌ و ته‌نانه‌ت له‌ عه‌شیره‌ته‌كه‌یشی‌ دانه‌مه‌زراندووه‌.

عبدالستار مجید وەزیری پێشووی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کاندیدی ژمارە (٤٠) لیستی (١٩٤) ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان رایگه‌یاندووه‌، ھەر کەس کە دەبێتە وەزیر بۆی ھەبووە (پاسەوان) و سکرتێر و چەند کەسێکی دیکە بۆ نوسینگەکەی خۆی دابمەزرێنێت، به‌ڵام کاتێک من وەزارەتی کشتوکاڵم وەرگرت، شێوەیەکی کردەیی ویستم ئەو نەریتە خراپە بگۆڕم کە دەرەنجامەکەی ئەم قەیرانە قورس و ھەڵاوسانەیە کە سەرجەم جومگەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە .

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، تەنانەت بۆ پاسەوانەکانی خۆشم، ھیچ برا و خزم و نزیکێکی خۆمی تیا نیە و هیچ کەسیشیان لە عەشیرەتی گەردی نین و سەرجەمی ئەو برا بەڕێزانەی وەک پاسەوان لەگەڵ من بوون، لەلایەن کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانەوە دیاریکرا بوون و ھەریەکەشیان خەڵکی شارێکی کوردستانن وەک (ھەولێر و سلێمانی و ڕانیە و ھەڵەبجە و کۆیە) .

عه‌بدولستار مه‌جید ده‌شڵێت، کارمەندانی نوسینگەی وەزیر و تەنانەت ڕاگەیاندنی وەزارەتیش، ھەمان ئەو کارمەند و فەرمانبەرە بەڕێزانە بوون کە بەر لە دەستبەکاربوونی من لەوێ بوون و کەسیانم نەگۆڕی و کەسی تازەشم لە حزبەکەم دانەمەزراند (کە لە ڕووی یاساییەوە بۆم هەبوو چەند کەسێک لە ڕاگەیاندن و نوسینگەی خۆم دابمەزرێنم !)

كاندیده‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رونیشیده‌كاته‌وه‌، ئەوە ڕاستیەکانە و پێموابووە ئەو بەرپرسەی بیەوێت بە عەمەلی چاکسازیی بکات و ببێتە نمونەیەکی جوانی خزمەتکردنی خەڵک و نەهێشتنی گەندەڵی و ڕۆتین و قۆرخکاریی، پێویستە سەرەتا لە خۆیەوە چاکسازیی بکات ئینجا داوا لە خەڵک بکات کە چاک بن .


4243 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2018

بابەتی زیاتر