Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵه‌ح ـی وه‌ك تاكه‌ كاندید حزب بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریكرد


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كێتی‌ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحی‌ وه‌كو كاندیدی‌ حیزبه‌كه‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق دیاری‌ كردووه‌.

له‌ ئێستادا ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ كاندیدی‌ حیزبه‌كه‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق.

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شداریی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ نه‌كردووه‌ و، ڕایگه‌یاندووه‌ ده‌یه‌وێت له‌ پرسی‌ دیاریكردنی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ یه‌كێتیدا بێلایه‌ن بێـ.

به‌پێی‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ده‌نگی‌ زۆرینه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كێتیی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆ بوون به‌ كاندیدی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌رجی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ ناو یه‌كێتی‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان بڕیاره‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆیش كه‌سانی‌ نزیك له‌ د. به‌رهه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناوبراو بۆ ناو یه‌ێكتی‌ ڕابگه‌یه‌نن.

به‌ڵام تا ئێستا به‌ فه‌رمی‌ ئه‌م زانیارییانه‌ پشڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

2456 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2018

بابەتی زیاتر