Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی‌ كۆمه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ئاراسته‌ی‌ ئیسلامییه‌كانی‌ ناو هاوپه‌یمانی‌ ده‌كات


په‌یام

به‌رپرسێكی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ئاراسته‌ی‌ به‌رپرس‌و كادیرانی‌ هاوپه‌یمانی‌ (كه‌ به‌ براو خوشك ناویان ده‌بات) ده‌كات و ده‌ڵێت ده‌رگای‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆ ئه‌وان كراوه‌یه‌و داواش ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پشتیوانی‌ له‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ 194 بكه‌ن.

عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ میانه‌ی‌ وتارێكیدا رایگه‌یاندووه‌، گۆڕانکاریی و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و گەندەڵیی و قۆرخکاریی، خەونی هەموو ئەو کەس و هێزانەیە کە تێدەکۆشن لە پێناو بونیادنانی حوکمڕانییەکی ڕەشید و گێڕانەوەی شکۆ بۆ خەڵکی کوردستان .

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، بە هەموو ئەو برا و خوشکە بەڕێزانەمان کە مێژوویەکی دوور و درێژمان لە خەباتی سیاسیی و بانگەوازی ئیسلامیی و کاروانی کۆمەڵی ئیسلامیدا هەبووە و بارودۆخێکی تایبەت وایکرد بچنە ناو هاوپەیمانیی دەڵێم : لە هەرشوێنێکن و هاوپەیمانیی هەر دۆخێکی تایبەتی هەیە، نەکەن دەست لە خەونی گۆڕانکاریی و چاکسازیی هەڵبگرن، ئەگەر بڕیارێکی حزبیی هەیە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن، ئەوە با کارنەکاتە سەرتان و دەست لەو مافەتان هەڵمەگرن .

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت، ئێوە برا و خوشک و دۆست و هاوڕێی ئێمە بوون و هەن، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و لیستی ١٩٤ بە هی خۆتان بزانن و پشتگیریمان بکەن .

عه‌بدولستار مه‌جید كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كاندیدی‌ ژماره‌ 40ـی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌، ده‌شڵێت، وەرن هەموان پێکەوە ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە ناشیرینە ببینەوە کە بازرگانەکانی سیاسەت و حوکمڕانی سەقەتی حزبیی، ٢٧ ساڵە بۆ خەڵکی کوردستانی دروستکردووە ! 

هه‌روه‌ها ووتوشیه‌تی‌، دەرگای کۆمەڵ وەک هەمیشە بۆ ئێوەمانان کراوەیە و وەک جاران خۆتان بە خاوەن ماڵ بزانن و دەستی برایەتیمان درێژو باوەشی میهر و خۆشەویستیمان بۆتان کراوەیە، وەک هەمیشە برا و هاوڕێ و دۆست و پشتیوانی یەکین ماڵ ماڵی خۆتان و ئێمەش برا و کەسی ئێوەین !

1412 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2018

بابەتی زیاتر