Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌له‌كچی.. ئاسایش رێگری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕێك بۆ عه‌بدولستار مه‌جید ده‌كات


په‌یام

عەبدولستار مەجید، کاندیدی ژمارە ٤٠  لیستی ١٩٤ ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان رایگه‌یاندووه‌ ئاسایشی‌ ناحیه‌ی‌ كه‌له‌كچی‌ رێگری‌ كردووه‌ له‌ سازدانی‌ كۆرێك و به‌ رێكخه‌رانی‌ كۆره‌كه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌ "قه‌ده‌غه‌یه‌" .

عه‌بدولستار مه‌جید، راشیگه‌یاندووه‌،  ئاسایش چەکداریان لەسەر فەرعەکان دانابوو بۆ ڕێگریکردن لە چوونی خەڵک بۆ شوێنی کۆبوونەوەکە و هەوڵدان بۆ بڵاوەپێکردنیان.


عەبدولستار مەجید، کاندیدی ژمارە ٤٠  لیستی ١٩٤ ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دوێنێ، 16ـی‌ ئه‌یلوولی‌ 2018، شاندێکی لیستی ١٩٤ ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، سەردانی ناحیەی کەلەکچیمان کرد و بڕیاربوو لەگەڵ خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرە لە چوارچێوەی کۆڕێکدا گفتوگۆیەک بکەین و بەرنامە و پرۆژەی خۆمانیان بۆ ڕوون بکەینەوە .

كاندیدی‌ ژماره‌ 40ـی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌ڵێت، بەڵام بەداخەوە بەر لە گەیشتنی ئێمە ئاسایش چەکداریان لەسەر فەرعەکان دانابوو بۆ ڕێگریکردن لە چوونی خەڵک بۆ شوێنی کۆبوونەوەکە و هەوڵدان بۆ بڵاوەپێکردنیان .

ده‌شڵێت، تەنانەت بەڕێوەبەری ئاسایش زیاتر لە نیو سەعات بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ یەکێک لە پیاوماقوڵان و ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە دەکات و فشار دەکات کە نابێ ئەو کۆڕ و کۆبوونەوەیە بکرێت و قەدەغەیە !

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، ئەگەرچی ڕێگەنەدرا کۆڕەکە سازبکەین، بەڵام دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان ئێمە و خەڵکی ئەو دەڤەرە زۆر لەو فشارە حزبییانە گەورەترە و توانیمان ماڵ بە ماڵ بەسەریان بکەینەوە (هێندەی پێمان کرابێت) .

عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئەم ڕێگری و فشارانە لەبەرامبەر دەرکەوتنی ئێمە لەم ناوچەیە، ترسێکی گەورەی ئەوانەیە کە شارێک یان ناوچەیەکی دیاریکراوی کوردستان بە موڵکی خۆی دەزانێت .

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، ئێوە دەتوانن ڕێگە بگرن لە کۆبوونەوە و گردبونەوەیەکی جیاواز، بەڵام هەرگیز ناتوانن ئەو خۆشەویست و پشتگیریی و پشتیوانییەی خەڵک بوەستێنن کە خەڵکی کوردستان لە ئێمەی دەکات .

1986 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2018

بابەتی زیاتر