Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی لیستی 194 به‌رێوه‌چوو


په‌یام 

له‌ درێژه‌ی‌ بانگه‌شه‌كان بۆ لیستی‌ 194 ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، دۆستان و لایه‌نگرانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ سنووری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ ته‌كیه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ هه‌ڵواسینی‌ پۆسته‌ر و وێنه‌ی‌ كاندیده‌كانی‌ لیسته‌كه‌یان به‌رێوه‌برد. 

له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كه‌ له‌ به‌رده‌م بینای‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو و شه‌قام و كۆڵانه‌كانی‌ نزیك بیناكه‌یان پرته‌قاڵی‌ كرد. 

لای‌ خۆیشیانه‌وه‌ كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ 194 ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كه‌ ئاماده‌ی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بوون داوایان له‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد بۆ كۆتایی هێنان به‌ قۆرخكاری‌ و گه‌نده‌ڵی‌ 27 ساڵه‌ی‌ هه‌ردوو حیزبی حوكمڕانی‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی‌ گه‌رم و گوڕ به‌شداری‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ ڕۆژی‌ 30 ی‌ ئه‌یلوول بكه‌ن ده‌نگه‌كانیان بده‌ن به‌ كه‌سانی‌ شایسته‌ و خه‌مخۆری‌ خاك و هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم.


298 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر