Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كوژرانی ئه‌م هاوڵاتییه‌ ده‌دات


په‌یام 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كوشتنی کارمەنده‌كه‌ی نەخۆشخانەی تایبەتی سویدی بەهەڵە بووه‌. 

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌:"دوا بەدوای ڕووداوی کوشتنی سالار سدیق لە ٨/١٢ دەنگۆی ھۆکاری کوشتنەکەی بەم شێوەیە لە میدیاکان بڵاو بۆوە کە گوایە بەھۆی گیان لەدەسدانی کەسێک لە نەخۆشخانەی تایبەتی سویدی وەک تۆڵە سەندنەوەیەک ھەڵساون بە کوشتنی سالار سدیقی بەرپرسی ژمێریاری ئەم نەخۆشخانەیە بەڵام ئەمە دوورە لەڕاستی بەڵکو ڕاستی ڕوداوەکە بەم شێوەیە بوە دوای دەستگیر کردنی تاوانبار«ی ا ح» دانی بە تاوانەکەی دانا."

وتوشیه‌تی:"دوا ئەوەی کێشەیەکی خێزانی دەکەوێتە نێوان بەڕێوەبەری نەخوشخانەی ناوبراو و خێزانەکەی کە دەکاتە خوشکی بکوژ دواتر برای خێزانەکەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە چۆتە نەخۆشخانەکە و دوای دەرچونی سالار لە نەخۆشخانەکە بە ھەڵە ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە و سالاریان کوشتوە."

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو بكوژی ئه‌و كارمه‌نده‌یان له‌ شاری كۆیه‌ ده‌ستگیركردووه‌. 

پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌یشی وتووه‌: ڕاستی ڕوداوەکە بەم شێوەیە بووە و داواکارین لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ھاوڵاتیان ھیچ کات گوێ بۆ ھەواڵی نادروست نەگرن نەیکەنە سەرچاوە بۆ وەرگرتنی زانیاری. 

812 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر