په‌یام
پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی پێشووی پیب گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاشكرایكرد كه ده‌یه‌وێت به‌ر له كۆتایی به پیشهر راهێنه‌رایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و له‌وێ راهێنه‌رایه‌تی بكات.
گواردیۆلا سه‌رده‌مێكی زێڕینی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دروست كرد و دوو نازناوی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و سێ خولی ئیسپانی له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی مۆندۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكرد كه ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی تێدا ده‌ستی به راهێنه‌رایه‌تی كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه به‌ر له كۆتایی هێنان به كاروانه‌كه‌ی.
گواردیۆلا كه ساڵی 2013 راهێنه‌رایه‌تی به‌رشه‌لۆنه‌ی به‌جێهێشت، له باره‌ی شێوتازی تایبه‌تی خۆی باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و یانانه‌ی ئه‌و راهێنه‌رایه‌تی كردوون به‌و شێوازه یاریان كردوه كه خۆی مه‌به‌ستیی بووه.
لێدوانكهی پیب له كاتێكدایه كه پیش‌تر چه‌ندین جار جه‌ختی كردبوویه‌وه جارێكی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
803 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018