Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هه‌رێمی كوردستان قەبارەی خێزان بەرەو بچووکبوونەوە ده‌چێت


په‌یام

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رووپێوی دانیشتووانی هەرێمی راگەیاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ قەبارەی خێزان بەرەو بچووکبوونەوە ده‌چێت. 

سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگه‌یاند: "دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بەرەو زیادبوون دەڕوات، ئێمە بەرەو کۆمەڵگایەکی تەندروست دەڕۆین و کۆمەڵێک هۆکار هەیە لە جیهاندا کە خێزان ناتوانێت شەش منداڵ بەخێو بکات و لەم چوارچێوەیەشدا لە هەرێمی کوردستانیش ئەو رێژەیەی پێشووتر دابەزیووە".

سیروان محەمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "لە ساڵی ٢٠١٥ لە رووپێوێکدا ئاماری بێکاریمان راگەیاند کە بریتی بووە ١٣،٥٤ لەسەدا و لە ساڵی ٢٠١٦ رووپێوێکی دیکەمان کردووە ئەویش دەرکەتووە ئەم رێژەیە بووە بە  ١٢،٨ لەسەدا و ئەمساڵیش رووپێوێکی دیکەمان هەیە کە بۆمان دەرکەوتووە کە ١٠،٢ لەسەدا بووە".

سەبارەت بە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، سیروان محەمەد ئاشكرایكرد: "لەم ئامارەدا ژمارەی دانیشتووان دیاریی نەکراوە، بەڵکو ژمارەی دانیشتووان لە رێگەی راپۆرتێکی دیکە پێشبینیمان کردووە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠٢٠ لەخۆدەگرێت کە ئایا ژمارەی دانیشتووان چی بەسەر دێت، بەپێی پێشبینییەکان ژمارەی دانیشتووان لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ دەگاتە نزیکەی ٥ ملیۆن و ٧٦٦ھەزار کەس، ئەم ژمارەیەش ئاوارە و پەنابەرەکان ناگرێتەوە".

هاوكات وتی: "قەبارەی هەر خێزانێکیش لە 2بۆ6 تا 1 بۆ 5 کەس بچووکبووەتەوە".

سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، پێشتر بە ھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، رێژەی بێکاری زیادی کردبوو، بەڵام ئێستا ھەرێمی کوردستان لە رووی کار و کارکردنەوە بەرەو سەقامگیری دەڕوات و رێژەی بێکاری لە دابەزیندایە". 

1207 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018

بابەتی زیاتر