په‌یام
دوای بەیاننامەیه‌كی ڕێکخراوی قووتابیانی كوردستان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا سیسته‌می پێشكه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگاكان تاوه‌كو پێنج رۆژی دیكه درێژبكاته‌وه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه:" لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بەدەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و، بەتایبەت دەرچوانی خولی دوەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەدرێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی فۆرمەکانی وەرگرتن بەسیستمەکانی وەرگرتن (زانکۆلاین، ڕاستەوخۆ بەکریدیت، پارالێل و ئێواران) بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژی دیکە درێژ بکاتەوە."
وتوشیه‌تی:"دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی تا ڕۆژی چوارشەمەی داهاتوو، کە دەکاتە ڕێکەوتی (۱۹/۹/۲۰۱۸) سەعات (۱۲:۰۰) دەتوانن فۆرمەکانی وەرگرتن بەسیستمە جیاوازەکان پڕبکەنەوە و پێشکەشی بکەن.
ئه‌مه له‌كاتیكدایه پێشتر رێكخراوی قوتابیانی كوردستان داوای كردبوو به‌هۆى گۆڕانكارییه‌كان و سیستمه نوێیه‌كانى وه‌رگرتن و شاره‌زایى كه‌مى ژماره‌یه‌ك له‌قوتابیان و خوێندكاران و راگه‌یاندنى درهنگـوهختى ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌مه‌وه ماوه‌ی داواكاریى وه‌رگرتنى زانكۆى بۆ هه‌فته‌یه‌ك درێژبكرێته‌وه.
954 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018