Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی: كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر


په‌یام


ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیی له‌ كه‌ركوك ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ بارودۆخی كه‌ركوك بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیی كه‌ركوك له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌ هه‌موو حزب و كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كان و هاوڵاتیانی كه‌ركوك ڕێناده‌ن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ تیایدا بوو، كه‌ پێكهاته‌یه‌ك خۆی سه‌پاندبوو به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی تردا.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ڕێناده‌ن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونی ساڵانی شكست و په‌راوێزخستن و ڕفاندن و گرتن و بێسه‌رشوێنكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن و تۆقاندن و به‌زۆر ڕاگواستن كه‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی كه‌ركوكیان ته‌نیبوو.

ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیی له‌ كه‌ركوك راشیگه‌یاندوه‌ دۆسێی ئه‌منی له‌ كه‌ركوك ده‌بێت لای حكومه‌تی ناوه‌ندی بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ردوو حزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌( كه‌ مه‌به‌ست پێی پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بوووه‌) شكستیانهێنا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوكدا و خراپترین ڕه‌فتاری په‌راوێزخستن و نه‌مانی متمانه‌یان په‌یڕه‌وكرد، بۆیه‌ هه‌رگیز رێگه‌ ناده‌ن جارێكی‌ دیكه‌ كه‌ركوك بگه‌رێته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ ئه‌و هێزانه‌.

307 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018

بابەتی زیاتر