Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رنامه‌ی لیستی 194و سیڤی و وێنه‌ی كاندیدانی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان



سۆران عومه‌ر
- ساڵی‌ 1978 له‌ ناوچه‌ی‌ قه‌ره‌داغ له‌دایك بووه‌.
- خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌ كارگێڕی و ئابووری - به‌شی ئامار.
- خاوه‌نی 15 ساڵ ئه‌زموون له‌ كاری ڕاگه‌یاندن.
- به‌شداربووی چه‌ندین چالاكیی مه‌ده‌نی.
- ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌.
- سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی‌ كوردستان بووه‌.



حسێن ئیسماعیل حسێن ڕه‌سووڵ
- ناسراو به‌ (مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی).
- ساڵی‌ 1968 له‌ قه‌زای‌ سۆرانی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر له‌دایك بووه‌.
- شاره‌زای‌ زمانی‌ عه‌ره‌بییه‌.
- ده‌رچووی خانه‌ی مامۆستایانه‌.
- 15 ساڵ ئه‌زموونی سه‌ركردایه‌تیی له‌ ڕیزه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا هه‌یه‌.
- ئه‌ندامی‌ خولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بووه‌.
- سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه‌ له‌ خولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.
- له‌ كاری بانگخوازیدا به‌شدار بووه‌.


به‌دریه‌ ئیسماعیل مه‌حموود
- ساڵی‌ ١٩٧٣ له‌ گوندی مالومه‌ی‌ سه‌ر به‌ شارباژێڕ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌دایك بووه‌.
- ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌.
- چالاكوانی بواری ئافره‌تان و گه‌نجان.
- له‌ ساڵی‌ ٢٠١٣ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خوشكان بووه‌.
- ساڵی‌ 2017 بڕوانامه‌ی (اكادیمیه‌ الرواد للمعارف المقدسه‌)ی‌ له‌ توركیا به‌ده‌ست هێناوه‌.



كامه‌ران جه‌مال  حه‌سه‌ن 
- ناسراو به‌ (كامه‌ران بابانزاده‌ – خاڵه‌ كاوه‌).
- له‌ ساڵی 1988وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی (بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و دواتر كۆمه‌ڵی ئیسلامی)یه‌وه‌ كردووه‌, به‌ چه‌ندین پله‌ی لێپرسراویه‌تی ئه‌ركی خۆی به‌جێهێناوه‌.
- ئێستا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی  كۆمه‌ڵی ئیسلامی ‌و لێپرسراوی (ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی ڕێكخراوه‌كان)ه‌.
- خاوه‌نی دوو بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر)ه‌ له‌ (مێژووی ئیسلامی) و (مێژووی نوێ ‌و هاوچه‌رغ) و ئێستا خوێندكاری دكتۆرایه‌.
- خاوه‌نی  (13) كتێبی‌ چاپكراو و ئاماده‌ی‌ چاپه‌ له‌ نووسین ‌و توێژینه‌وه‌ و وه‌رگێڕان.
- خاوه‌نی زیاتر له‌ (100) وتار و توێژینه‌وه‌یه‌  له‌ نزیكه‌ی (15) گۆڤار و ڕۆژنامه‌ له‌  فیكر, سیاسی, ده‌وڵه‌تداری,  مێژوو ، به‌ زمانه‌كانی‌ كوردی ‌و عه‌ره‌بی.
- سه‌دان دیدار ‌و چاوپێكه‌وتن ‌و كۆڕ ‌و سیمینار ‌و خولی پێگه‌یاندن ‌و ده‌یان كۆنفرانس ‌و وۆروك شۆپی زانستی ‌و فیكری ‌و سیاسی ‌و پێگه‌یاندن ‌و هۆشیاكردنه‌وه‌ی‌ ساز داوه‌.
- له‌ ڕێكخراوی (پیشه‌یی) و (كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی) و (ناوه‌نده‌كانی ڕووناكبیری) كاری كردووه‌.
- خاوه‌نی ڕه‌شنووس ‌و  داڕشتنی ئه‌ساسیاتی پرۆژه‌ی (ستراتیژیه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان بۆ  ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان)ه‌, كه‌ سه‌كردایه‌تیی كۆمه‌ڵ په‌سه‌ندی كرد ‌و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ 9- 4- 2014  له‌ كۆنگره‌یه‌كی  ڕۆژنامه‌وانیدا  ڕایگه‌یاند.




ئامانج له‌ خۆكاندید كردن
1- به‌گژاچوونه‌وه‌ی  گه‌نده‌ڵی ‌و كاركردن له‌سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌یی كردنی سیستمی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی په‌رله‌مان له‌ پرۆسه‌ی حوكمڕانیه‌تییه‌كی ته‌ندروست.
2- باشتركردنی ژیان له‌ ڕێگه‌ی پشتگیری له‌و یاسایانه‌ی خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان ده‌كات ‌و چاودێریی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی.
3- سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری كه‌ بتوانێ له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی  حیزب‌و حكومه‌ت ده‌ربچێت.
4- گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ به‌ دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانی له‌ ڕێگه‌ی چاكسازی, شه‌فافیه‌ت, حكومه‌تی هاووڵاتی, هه‌لی كار بۆ هه‌مووان, شه‌فافیه‌ت له‌ داهات ‌و خه‌رجی.
5- گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مان له‌ په‌سندنی بوجه‌ی ساڵانه‌ و چاودێری له‌ جێبه‌جێكردن به‌ پێی ڕێكاره‌كان.

مكیانیزمی جێبه‌جێكردن:
یه‌كه‌م: ئه‌و ڕێكارانه‌ی په‌رله‌مانتار له‌ كاری په‌رله‌مانتاری په‌ڕیڕه‌وی لێ ده‌كات.
دووه‌م:  فشاری جه‌ماوری ‌و ڕێبه‌رایه‌تیكردنی شه‌قام هه‌تا حكومه‌ت ‌و حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ناچار ده‌كرێت به‌ پابه‌ندی به‌ سیسته‌م ‌و كاری دامه‌زراوه‌یی.

دروشم: 
نوێنه‌رایه‌تیی ئێوه‌ (خه‌ڵكی كوردستان) له‌م قۆناغه‌دا جورئه‌ت ‌و قوربانیدانه‌.


هاوژین عومه‌ر كه‌ریم

ـ ڕۆژی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٩ له‌ گه‌ڕه‌كی (ڕزگاری)ی شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌.
ـ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌ له‌ (عه‌قیده‌ و فیكری ئیسلامی)دا، خوێندكاری ماسته‌ره‌ له‌ بواری (بنه‌ماكانی ئایین) له‌ زانكۆی سلێمانی.
ـ له‌ ساڵی ١٩٩٢ه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ كاری ئیسلامییه‌وه‌ كردووه‌، هه‌ر ئه‌وكات بووه‌ به‌ ئه‌ندامی سوپای به‌رگریی ئیسلامی.
ــ له‌ كایه‌كانی (سیاسه‌ت، میدیا، ڕێكخستن، هه‌ڵبژاردن، هزر و ڕۆشنبیری) كاری كردووه‌.
ـ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ)ی زمانحاڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌رپرسی به‌شی ڕۆژنامه‌نووسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌ بووه‌.
ـ خاوه‌نی ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (به‌یان) بووه‌.
ــ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی (ڕێگای یه‌كبوون)ی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامیی كوردستان بووه‌.
ـ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزیی سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكرییه‌.
ـ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌ی (تیشك) بووه‌ بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ زنجیره‌یه‌كی (100) كتێبیی له‌ نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٣ چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هێرش و گومان و شێواندنانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و قورئان و فه‌رمووده‌ و پیرۆزییه‌كانی مسوڵمانان و مێژووی ئیسلامی ده‌كران.
ـ خاوه‌نی (٣) كتێبی چاپكراوه‌
ـ ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌.
ــ ژماره‌یه‌ك دیدار و گفتوگۆی ڕۆژنامه‌نووسیی له‌ گۆڤاره‌ عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.
ــ سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان بووه‌، كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥ ئه‌نجام درا.
ـ ئێستاش به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی بانگه‌واز و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و حیزبه‌یه‌.


شوكوریه‌ سمایل مسته‌فا
 
- ناسراو به‌ شكوریه‌ شێخانی / دایكی نوور
- بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریوَسی‌ له‌ كوَلێژی ئاداب به‌ده‌ست هێناوه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ره‌ له‌ بواری (فیقهی ئیسلامی).
- پێنج ساڵ به‌رپرسی به‌شی خوشكان بووه‌ له‌ ده‌زگای‌ نووری‌ حیكمه‌ بوَ فیركردن و له‌بركردنی قورئانی پیروَز.
- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵا له‌ ئینیستیتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌ و زانسته‌ مرۆییه‌كان.
- ئه‌ندامی خولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌.
- چالاكیی‌ جۆراوجۆری‌ بۆ هوَشیاركردنه‌وه‌ی‌ ئافره‌تان له‌ بواری‌ ڕۆشه‌نبیری‌ و په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندن و په‌یوه‌ست كردنیان به‌ قورئان و فه‌رمووده‌ ئه‌نجام داوه‌.
 


عوسمان عه‌لی‌ سمایل حه‌مه‌دئه‌مین

- ناسراو به‌ (مامۆستا عوسمان كانی‌ كورده‌یی‌).
- ساڵی‌ 1976 له‌دایك بووه‌.
- به‌ باشی شاره‌زای‌ زمانی‌ عه‌ره‌بییه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ دبلۆم و به‌كالۆریۆسه‌ له‌ شه‌ریعه‌ی‌ ئیسلامیدا. 
- ماوه‌ی‌ 24 ساڵه‌ وه‌ك پێشنوێژ و وتارخوێن له‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف دامه‌زراوه‌.
- له‌ ئێستادا به‌هۆی‌ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ هاونیشتمانییان و هه‌ڵوێسته‌ شه‌رعییه‌كانی‌، ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ له‌ هه‌موو ڕێوڕه‌سمێكی‌ ئایینی‌ و ئه‌رك و مافێكی‌ وه‌زیفی‌ بێ به‌ش كراوه‌.
- به‌رپرسی‌ نووسینگه‌ی‌ هه‌ولێری‌ ناوه‌ندی‌ زانایانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌.
- مامۆستایه‌ له‌ بنكه‌ی‌ (دارولحه‌دیس) له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر.
- له‌ بواری‌ زانسته‌ شه‌رعییه‌كان به‌ شێوه‌ی‌ خۆبه‌خش به‌رده‌وامه‌ له‌ گوتنه‌وه‌ی‌ وانه‌ و پێشكه‌شكردنی‌ سمینار بۆ چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان.
- له‌ ده‌یان به‌رنامه‌ی‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانی‌ و لۆكاڵییه‌كان میوانداری‌ كراوه‌ و ماوه‌ی‌ دوو ساڵ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ شه‌رعیی‌ له‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانیی‌ بانگه‌واز پێشكه‌ش كردووه‌.
- به‌شداریی‌ له‌ دیداری‌ چۆنیه‌تی‌ پێگه‌یاندنی‌ بانگخوازان له‌ وڵاتی‌ سعودیه‌ له‌ ساڵی‌ 2016 كردووه‌.
- به‌شداریی‌ له‌ دیداری‌ زانایانی‌ عێراقی‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و ناساندنی‌ زانایان له‌ عێراق ساڵی‌ 2015 كردووه‌.
- به‌شداریی‌ له‌ دیداری‌ جیهانیی‌ زانایانی‌ ئیسلامی‌ له‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران له‌ ساڵی‌ 2014 كردووه‌.


عومه‌ر عه‌بدوڵڵا فه‌تاح
ناسراو به‌ (عومه‌ر گوڵپی‌)
كاندیدی ‌ژماره‌ (8)ی‌ لیستی‌ (194)ی ‌كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان.
ـ ساڵی‌ (1977) له‌ ناوچه‌ی‌ (هه‌ورامان)ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ (هه‌ڵه‌بجه‌) له‌دایك بووه‌.
ـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌ له‌ زانستی‌ (ئامار) و بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ر له‌ (به‌ڕێوه‌بردن) له‌ پسپۆڕی‌ (به‌ڕێوه‌بردنی ‌سامانی‌ مرۆیی‌ ـ  Human Resorce Managemen).
ـ مامۆستای ‌وانه‌بێژ بووه‌ له‌ زانكۆكانی‌ (سلێمانی‌، گه‌شه‌پێدانی ‌مرۆیی‌، پۆلی ‌ته‌كنیكیی ‌سلێمانی‌).
ـ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ وه‌ك ڕاهێنه‌رێكی‌ ئه‌كادیمی‌ له‌ بواری‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ‌مه‌شق ‌و ڕاهێنانی ‌سلێمانی ‌كاری كردووه‌.
ـ بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ ئه‌ندامی ‌كارای‌ سه‌ندیكای ‌ڕۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان ‌و ڕۆژنامه‌نووسانی ‌جیهان بووه‌.
- به‌شدار بووه‌ له‌ دروستكردن ‌و دامه‌زراندنی‌ ئه‌م پڕۆژه‌ و ده‌زگا و ڕێكخراوانه‌دا وه‌ك ئه‌ندامی ستاف:
1ـ ڕێكخراوی‌ قوتابیانی ‌كوردستان.
2ـ ڕۆژنامه‌ی‌ وه‌رچه‌رخان.
3ـ كه‌ناڵی ‌ئاسمانیی‌ په‌یام.
4ـ به‌رنامه‌ و ده‌زگای ‌خێرخوازیی‌ (به‌خشین).
5ـ پڕۆژه‌ی ‌دۆستانی‌ (موحه‌ممه‌د) (درودی‌ خوای ‌له‌سه‌ بێت).
6ـ پڕۆژه‌ی سیمبوولی نوور بۆ گه‌نجان.
ـ به‌هۆی ‌به‌شداری ‌له‌ چالاكیی ‌سیاسی ‌‌و دژایه‌تیی‌ به‌عس، له‌ ساڵی‌ (1988) ته‌واوی‌ خێزانه‌كه‌یان له‌ شاری‌ سلێمانی ‌له‌لایه‌ن ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی ‌به‌عسه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ‌گرتن ‌و ڕاوه‌دوونان بووه‌ته‌وه‌، دوو برای‌ له‌ ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ی ‌سلێمانی ‌شه‌هید كراون‌ و خێزانه‌كه‌شی تا ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ‌ساڵی‌ (1991) به‌ نهێنی ‌ژیاون.
ـ له‌ دوای ‌ڕاپه‌ڕین په‌یوه‌ندیی به‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامییه‌وه‌ كردووه‌، پله‌كانی ‌به‌رپرسی ‌پۆل‌ و ڕێكخراو و ناوچه‌ ‌و ئه‌ندامی ‌مه‌ڵبه‌ندی‌ بڕیوه‌.
ـ ئه‌ندامی‌ كۆنگره‌ی ‌یه‌كه‌م ‌و دووه‌م‌ و سێیه‌می‌ (كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی ‌كوردستان) بووه‌.
ـ له‌ كۆنگره‌ی ‌دووه‌می‌ (ڕێكخراوی ‌قوتابیانی‌ كوردستان) به‌ سكرتێری ‌ڕێكخراوی ‌قوتابیانی‌ كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.
ـ به‌ هه‌ڵبژاردنی ‌ئه‌ندامان ‌و كادیرانی‌ كۆمه‌ڵ، له‌ مانگی‌ (5)ی‌ ساڵی‌ (2015) له‌ پشكی‌ كۆمه‌ڵی ‌ئیسلامی،‌ پۆستی‌ (به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی ‌كۆمه‌ڵایه‌تی ‌له‌ پارێزگای ‌سلێمانی‌) وه‌رگرتووه‌ و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.
ـ به‌شداریی‌ كۆنگره‌ی‌ دووه‌م‌ و سێیه‌می ‌وه‌زاره‌تی ‌په‌روه‌رده‌ی‌ كردووه‌.
ـ به‌شداریی ‌كۆنگره‌ی ‌زانستی‌ جیهانی‌ جهانگیری‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ سه‌رده‌می‌ حكومڕانی ‌ڕه‌شیددا  له‌ وڵاتی ‌لوبنان كردووه‌.
ـ خاوه‌نی ‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستیی‌ چاپكراوه‌ له‌سه‌ر (گه‌نده‌ڵی‌) و چه‌ندین وتاری ‌له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كاندا ڵاوبووه‌ته‌وه‌.


دڵسۆز مه‌حموود محه‌مه‌د 
- ساڵی ١٩٧٨ له‌دایك بووه‌.
- ساڵی ١٩٩٢ ده‌ستی‌ به‌ كاری ئیسلامی كردووه‌.
- خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌ (زانسته‌كانی قورئان) له‌ زانكۆی به‌غدا.
- خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دبلۆم له‌ زانسته‌ شه‌رعییه‌كان.
- ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامیی‌ كوردستان.
- به‌شداریی له‌ چه‌ندین كۆنگره‌ و خول و كۆنفرانس له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه‌.
- له‌ چه‌ندین خولی په‌ره‌پێدانی مرۆیی (سیاسی، په‌روه‌رده‌یی، ئیداری، یاسایی) به‌شداریی‌ كردووه‌.
- وه‌ك مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ شه‌رعییه‌كان كاری كردووه‌ و به‌رپرسی به‌شی په‌روه‌رده‌ بووه‌ له‌ ڕێكخراوی‌ خوشكانی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان.



هه‌ورامان حه‌مه‌شه‌ریف حه‌مه‌ڕه‌شید
- ناسراو به‌ (هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی‌).
- ساڵی‌ 1980 له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دایك بووه‌.
- له‌ ته‌مه‌نی‌ 12 ساڵیدا په‌یوه‌ندیی‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامییه‌وه‌ كردووه‌.
- له‌ ته‌مه‌نی‌ 17 ساڵیدا له‌سه‌ر ده‌ستی‌ مامۆستا (مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز) ئیجازه‌ی‌ مه‌لایه‌تیی‌ وه‌رگرتووه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرایه‌ له‌ فه‌رمووده‌ و زانسته‌كانی‌.
- ئه‌ندامی‌ خولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بووه‌.
- جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ بووه‌.
- دامه‌زرێنه‌ری‌ ڕادیۆی‌ سوننه‌ت و له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ ڕادیۆی‌ ده‌نگی‌ قورئانی‌ پیرۆزه‌.
- خاوه‌نی‌ 25 به‌رهه‌می‌ زانستییه‌ له‌ نووسین وه‌رگێڕان.


ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د حه‌سه‌ن 

ـ ناسراوه‌ به‌ (ئه‌حمه‌د مه‌وله‌وی).
ـ ساڵی 1968 له‌ گوندی (حه‌یده‌ر به‌گ)ی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له‌دایك بووه‌.
ـ خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس له‌ (اصوال الفقه‌).
ـ ساڵی 1983 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی برایانی موسڵمانی ئه‌و كاته‌وه‌ كردووه‌.
 ـ ساڵی 1993 بووه‌ به‌ ئه‌ندامی لق له‌ بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی‌ ئیسلامیدا.
 ـ ساڵی 1996 بووه‌ به‌ به‌رپرسی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵی‌ بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی‌ ئیسلامی.
ـ ساڵی 1999 بووه‌ به‌ كارگێڕی ڕێكخستن له‌ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی‌ بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی‌ ئیسلامی.
ـ پاش ڕاگه‌یاندنی كوَمه‌ڵی ئیسلامی بووه‌ به‌ به‌رپرسی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
ـ ساڵی 2007 پاش كردنه‌وه‌ی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بووه‌ به‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (7)ی چه‌مچه‌ماڵ.


كوردستان حه‌مه‌ڕه‌شید ڕه‌حیم 
- ساڵی‌ ۱۹۸۰ له‌ شاری‌ پێنجوێن له‌دایك بووه‌.
- خاوه‌ن بڕوانامه‌ی (Personal Strategic Planning) (Pesonlity Type) (lnstitionol management) (Make the the contem porary point for your life) 2014 (TOT training) ( سیسته‌می گرووپات، ئیداره‌، هه‌ڵبژاردن) (به‌ڕێوه‌بردن، سه‌ركردایه‌تی،NLP ، كاری ڕێكخراوه‌یی، په‌ره‌پێدانی مرۆیی) (بڕوانامه‌ی كادیران) ۲۰۱۷.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی په‌یمانگای جیهانی بۆ فیكری ئیسلامی (اجازه‌ خاصه لكتاب المقدمه الجزریه‌).
- ئه‌زموونی ۱٥ ساڵ له‌ كاری ڕێكخراوه‌یی له‌ ڕێكخروه‌كانی‌ قوتابیان و خوشكانی‌ ئیسلامی‌.
- ئه‌زموونی ۱۰ ساڵ له‌ بواری‌ كارگێڕی و دارایی.
- سه‌رۆكی ڕێكخراوی هیوا بۆ هاوكاریی منداڵانی‌ كه‌مده‌رامه‌ت.
- به‌رپرسی كارگێڕی و دارایی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
- ئه‌ندامی كۆنفرانسی ئه‌نجوومه‌نی خانمان.
- ڕاهێنه‌ری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی TOT ئه‌ندام له‌ 3P Group ڕێكخراوه‌كان و په‌ڕله‌مان.
- ئه‌ندام له‌ چه‌ندین كه‌مپین و كۆڕبه‌ند بۆ داكۆكی له‌ مافی خه‌ڵك.


عیسا سدیق سه‌عید به‌رواری‌
- ساڵی‌ 1977 له‌دایك بووه‌.
- ناڤ و نیشانێ‌ كاری‌ : سه‌روكێ‌ برین پێچێن كارامه‌ .
باوه‌رنامێت ئه‌كادمی‌ و زانستی‌:
1- ده‌رچویێ‌ ئاماده‌یا برین پێچی‌ –  
2- دبلوم ب زانستێت ئیسلامی‌ – دهوك 
1- دبلوم ب پلانا ستراتیجیا كه‌سایه‌تی‌ – هه‌ولێر 
2- باوه‌رناما ئاماده‌كرنا راهێنه‌را (TOT) یا دوه‌لی‌ د بوارێ‌ ڤێراگه‌هشتنێت ده‌ستپێكێ‌ دا –  سلێمانیێ‌  
3- دبلوم ب زانستێت سیاسی‌ و شه‌رعی‌ و مێژویی‌ ل سه‌نته‌رێ‌ گه‌شه‌پێدان و ئاڤاكرنا مروڤی‌ ل هه‌ڤلێَرێ‌ 
4- دبلوم بوردێ‌ نه‌رویجی‌ د بوارێ‌ ئاڤاكرنا مروڤی‌ دا ل دهوكێ‌ 
5- راهێنه‌رێ‌ گه‌شه‌پێدانا مروڤی‌ (TOT) دگه‌ل رێكخراوا ئاست یا گه‌شه‌پێدانا مروڤی‌  

1- (20) سال خزمه‌تا برین پێچیێ‌ دناڤ نه‌خوشخانه‌ و بنگه‌هێت ساخله‌میێ‌ دا ل پارێزگه‌ها دهوكێ‌ 
1- به‌ژداریا خوبه‌خشی‌ دگه‌ل تیمێت پزیشكی‌ سه‌ر ب ساخله‌میا دهه‌كێ‌ ڤه‌ ل باره‌گایێ‌ كه‌سكێ‌ یێ‌ له‌شكه‌ری‌ و بنگه‌هێ‌ سحێلا یێ‌ ساخله‌می‌ بو چاره‌سه‌ریا پێشمه‌رگا و خه‌لكێ‌ ئاواره‌ یێن شنگارێ‌ هه‌یڤا 7/2014 .

1- چونا دناف رێزێت كارێ‌ ئیسلامی‌ دا دگه‌ل حزبا راپه‌رین یا ئیسلامی‌ مه‌لبه‌ندێ‌ دهوك سالا 1997 .
2- به‌ژدار یكرن د چوار گونگره‌ و كونفرانسێت كومه‌لا ئیسلامی‌ كوردستان 
1- پێشكێشكرنا به‌رنامێت جوراو جور یێت ساخله‌می‌ و ره‌وشه‌نبیری‌ و ئاڤاكرنا خویی‌ ل رادیویا دهوك یا كومه‌لا ئیسلامی‌ كوردستان .

1- ل سالا 2005  هاتیمه‌ وه‌رگرتن وه‌ك خوبه‌خش  د هه‌یڤا سور یا عیراقی‌ لقا دهوك دا و هه‌تا نوكه‌  یێ‌ به‌رده‌وامم ل سه‌ر كارێ‌ خوبه‌خشیێ‌ .
2- بویمه‌ راهێنه‌رێ‌ ده‌ولی‌ د ڤێراگه‌هشتنێت ده‌ستپێكێ‌ دا و ئه‌ز شیام باوه‌رناما راهێنه‌رایه‌تیێ‌ (TOT) بده‌ست خوڤه‌ بینم ل سلێمانیێ‌ 6/2013  .
1- وه‌رزش كرنا یاریێت (كاراتێ‌ - تایكوه‌ندو – كیك بوكسینگ – موای‌ تای‌) بو ماوێ‌ (17) سالا ژ (1992 تا 2009) و بده‌ست ڤه‌ ئینانا چه‌ندین پلێت وه‌رزشی‌ .

1- به‌ژداریكرنا خولا (بنه‌مایێت ژێده‌رێ‌ مروڤایه‌تی‌) ل زانكویا دهوك دگه‌ل رێكخراوا (هیومان رستارت) یا جیهانی‌ بو زانست و ئاڤاكرنا خزمه‌تگوزاریێ‌ 8/2017 .
- ئه‌ندامێ‌ چه‌ندین رێكخراو و سه‌نته‌ر ا مه‌ ل كوردستانێ‌ و ژده‌رڤه‌ی‌ كوردستانێ‌
- شاره‌زایی‌ د بوارێ‌ ساخله‌می‌ و گه‌شه‌كرنا مروڤی‌ و راگه‌هاندن و وه‌رزشی‌ دا یه‌ 0


ڕووپاك ئه‌حمه‌د ڕه‌حمان

- ساڵی‌ 1989 له‌دایك بووه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسه‌ له‌ یاسا.
- پارێزه‌ر به‌ پله‌ی‌ خه‌بیر له‌ داداگای‌ كه‌تنی‌ هه‌ولێر.
- ئه‌زموونی‌ سێ‌ ساڵ كاركردن له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ داكۆكیكار له‌ مافه‌كانی‌ ئافره‌تان.
- ئه‌زموونی‌ چوار ساڵ كاركردن له‌ بواره‌كانی‌ یاسا و مافی‌ مرۆڤ.
- به‌شدار بووه‌ له‌ هه‌ندێ‌ لیژنه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ هه‌مواری‌ یاساكان.
- به‌شداری‌ كردن له‌ چه‌ندین خول و سیمنار و وۆركشۆپ و فۆكس كرۆپ له‌ بواره‌كانی‌ (ئافره‌تان، گه‌نجان و لاوان، هه‌ڵبژاردن، گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌).
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ حیزبی‌ سیاسییه‌ له‌ ڕیكخراوی‌NDI ی‌ ئه‌مریكی‌.
- كارگێڕی‌ لقی‌ خوشكان.
- ئه‌ندامی‌ تۆڕی‌ هاوبه‌شی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تان.
- كارگێڕی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 3ی‌ هه‌ولێری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌.


فارووق محه‌مه‌د محه‌مه‌دئه‌مین
- ساڵی‌ 1977 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌دایك بووه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس له‌ مێژوودا.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ر / كۆلێژی‌ ئاداب/ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌ددین/ 2013.
- مامۆستا له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌.
- زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئینگلیزی‌ به‌ باشی ده‌زانێت.
- خاوه‌نی‌ كتێبێك ‌و چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكراوه‌یه‌ له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌كاندا.
- ئه‌زموونی‌ 10 ساڵ كاری‌ ڕێكخراوه‌یی‌ هه‌یه‌.
- بۆ ماوه‌ی‌ 4 ساڵ به‌رپرسی‌ ئۆفیسی‌ گشتیی‌ سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی‌ لاوان بووه‌.
- به‌شداریی‌ چه‌ندین خول ‌و كۆنفرانسی‌ زانستیی‌ كردووه‌.
- ئێستا سه‌رۆكی‌ بۆردی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ سیاسیی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌.



نازه‌نین مسته‌فا حه‌مه‌خان محه‌مه‌د
- ناسراو به‌ (نازه‌نین هه‌ڵه‌بجه‌یی).
- ساڵی‌ 1973 له‌دایك بووه‌.
- شاره‌زایی له‌ زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی و فارسی هه‌یه‌.
- بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسی‌ له‌ زانسته‌كانی‌ قورئان له‌ زانكۆی‌ ئیسلامیی‌ به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه‌.
- له‌ ساڵی‌ 2007ه‌وه‌ به‌رپرسی (ڕێكخراوی‌ سۆمای‌ چاوان)ه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هه‌تیوان.
- ئه‌ندامی‌ لقی‌ دووی‌ ڕێكخراوی‌ خوشكانی‌ ئیسلامیی‌ كوردستانه‌.
- بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ لقی دووی‌ خوشكان بووه‌. 
- له‌ ساڵی‌ 1989ه‌وه‌ به‌شداری‌ كارای‌ كاری‌ سیاسییه‌.
- ئه‌زموونی‌ زیاتر له‌ 20 ساڵی‌ له‌ كاروباری‌ دارایی هه‌یه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ (الاكادیمیه‌ الدولیه‌ للتدریب الشخصی و التطویر القیادی)ه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌یه‌ له‌ پلانی‌ ستراتیژیی‌ تاكه‌كه‌سی له‌ ساڵی‌ 2012.
- له‌ ساڵی‌ 2016 به‌شداریی‌ خولی‌ چۆنێتیی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ هاوكاری‌ بۆ هه‌تیوان له‌ وڵاتی‌ سعودیه‌ كردووه‌.


شێرزاد نووری‌ عه‌لی‌  ئه‌حمه‌د
- ناسراو به‌ (مامۆستا شێرزاد بازیانی‌).
- ساڵی‌ 1976 له‌ گوندی‌  ده‌رگه‌زێنی‌ ناحیه‌ی‌ بازیان له‌دایك بووه‌.
- سێ‌ بڕوانامه‌ی‌ له‌ بواری‌ ژمێریاری‌ و دارایی به‌ده‌ست هێناوه‌: (دبلۆم له‌ ساڵی‌ 1998، به‌كالۆریۆس له‌ ساڵی‌ 2011، ماسته‌ر له‌ ساڵی‌ 2016).
- ساڵی‌ 2002 دبلۆمی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ فاوی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ بواری‌ ئاوی‌ ژێرزه‌وی‌ و جێولوَجیای‌ هه‌رێم به‌ده‌ستهێناوه‌.
- به‌شداریی‌ چه‌ندین خولی ژمێریاریی‌ بودجه‌ و سیسته‌می‌ مه‌ركه‌زی‌ و لامه‌ركه‌زی‌ كردووه‌.
- كاری‌ له‌ لیژنه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ په‌ره‌پێدان و په‌ره‌پێدانی‌ هه‌رێمه‌كان كردووه‌.
- ماوه‌ی‌ 12 ساڵ له‌ ژمێریاریی‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ كاری‌ كردووه‌ له‌ ساڵانی‌ نێوان 1999 بۆ 2011.
- ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵه‌ مامۆستای‌ زانكۆیه‌.
- ڕاوێژكاری‌ بۆردی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌.



چالاك سه‌عید محه‌مه‌د عه‌لی
- ناسراو به‌ (ئه‌بوو جیهاد).
- ساڵی‌ 1971 له‌دایك بووه‌.
- دانیشتووی‌ قه‌زای‌ كفری ـ گه‌رمیان.
- زمانه‌كانی‌ (عه‌ره‌بی، توركمانی‌) ده‌زانێت.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس له‌ (علوم القران)دا.


جه‌بار ڕۆسته‌م ئه‌حمه‌د عه‌زیز
- له‌دایكبووی ساڵی‌ ١٩٧٥.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس له‌ ئاداب.
- خاوه‌نی‌ سێ‌ بڕوانامه‌ له‌ بواری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌.
- 31 ساڵ خزمه‌تی‌ به‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ كردووه‌.
- به‌هۆی‌ چالاكی‌ و دڵسۆزی‌ له‌ كاره‌كه‌یدا 45 جار خه‌ڵات كراوه‌.
- ماوه‌ی‌ 18 ساڵه‌ خاوه‌نی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ خێرخوازییه‌.


سوار عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم
- ژدایكبویێ ١/٧/١٩٨٤
- ئاستێ زانستی: ماسته‌ر ببیروباوه‌ڕێن ئیسلامی‌.
- بڕوانامه‌ (الشهادات):-
- ماسته‌ر ببیروباوه‌رێن ئیسلامی‌ (العقیده‌ الإسلامیه‌ ) لزانكویا (القرێ‌ نال كریمو الدراساتا لإسلامیه‌) لولا تێ سودانێ ب پله‌یان ایاب( إمتیاز) 
- به‌كالوریوس لكولیژا (زانستێن ئیسلامی) لزانكویا صلاحالدین . 
- پشكداری د چه‌ندی نخولێننا فخوییوده‌ره‌كیكریه‌ ، د بیاڤێ‌سیاسی‌ و په‌روه‌رده‌وه‌ و بانگه‌واز و رێكخراوه‌ییدا و گه‌شه‌پێدانامروڤی‌..
- د كوَمه‌لاَ ئیسلامیدا ئه‌ف پوَسته‌ وه‌ركرتینه‌:
١_ به‌رپرسێ رێكخراوا قوتابیێن كوردستانێ‌ ناڤاندا دهوك. 
٢_ به‌رپرسێ رێكخراوا ماموستایێن پێشه‌نگ لقا دهوك.
3_ كارگێرێ‌ بانگه‌واز و په‌روه‌ردێ‌ ل ئه‌نجومه‌نێ‌ ئامێدیێ.



ناسیح فه‌تحوڵڵا ڕسووڵ حسێن

- ناسراو به‌ (ناسیح مه‌لا فه‌تحوڵڵا خه‌لیفانی).
- ساڵی 1982 له‌دایك بووه‌.
- شاره‌زایی له‌ زمانی‌ عه‌ره‌بی هه‌یه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسه‌ له‌ زمانی‌ عه‌ره‌بیدا.
- ماوه‌ی (13) ساڵه‌ وه‌كو مامۆستای ئاماده‌یی وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌.
- به‌شداری له‌ چه‌ندین چالاكیی‌ حیزبی و خێرخوازی كردووه‌.


سه‌ربه‌ست نه‌ریمان كه‌ریم فه‌تاح
- ساڵی‌ 1985 له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌دایك بووه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسه‌ له‌ ڕاگه‌یاندن.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ دبلۆمه‌ له‌ گه‌شه‌پێدانی كولتوور.
- شاره‌زایی‌ باشی‌ له‌ زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی و فارسیدا هه‌یه‌.
- ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌.
- ئه‌ندامی كارای تۆڕی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تییه‌.
- له‌ چه‌ندین ڕۆژنامه‌ و گۆڤاردا كاری‌ كردووه‌.
- به‌شداریی ده‌یان دیبه‌یت و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی سیاسیی‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.


موسلیم عه‌بدوڵڵا ڕه‌سووڵ
- ناسراو به‌ (موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌سرێ‌) كوڕه‌ گه‌وره‌ی‌ شه‌هیدی‌ سه‌ركرده‌ (مامۆستا عه‌بدوڵڵا قه‌سرێ‌)یه‌.
- زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ و فارسی ده‌زانێت.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ دبلۆمه‌ له‌ كارگێڕیی‌ یاسا.
-  خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كه‌لۆریۆسه‌ له‌ زمانی‌ عه‌ره‌بیدا.
- ئه‌زموونی‌ مامۆستایی له‌ وتنه‌وه‌ی‌ وانه‌ی‌ (عه‌ره‌بی‌)دا هه‌یه‌.
- ئه‌زموونی‌ (10) ساڵ فه‌رمانبه‌ریی‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ ژینگه‌ی‌ وڵات له‌ وه‌زاره‌تی‌ ژینگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌.
- به‌شداریی‌ له‌ دیبه‌یت و سیمینار له‌ بواری‌ ئازادیی‌ ڕاده‌ربڕین له‌ ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان ردووه‌.
- به‌شداریی له‌ چه‌ندین خولی‌ په‌ره‌پێدانی‌ توانای‌ تاكه‌كه‌سی‌ و مرۆیی‌ كردووه‌.



مه‌هدی‌ حه‌مزه‌ حه‌مه‌د حه‌سه‌ن
- ناسراو به‌ (مافناس مه‌هدی‌ حه‌مزه‌ سوسه‌یی‌).
- ساڵی‌ 1983 له‌دایك بووه‌.
- شاره‌زای‌ زمانی‌ عه‌ره‌بییه‌
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسه‌ له‌ یاسا. 
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ دبلۆمه‌ له‌ زانستی‌ كۆمپیوته‌ر.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ (TOT)ه‌ له‌ ئه‌كادیمیای‌ جیهانیی‌ كه‌نه‌دی‌ بۆ ڕاوێژ و راهێنان.
- ماوه‌ی‌ 12 ساڵ خزمه‌تی‌ فه‌رمانبه‌ری‌ كه‌ (ماوه‌ی‌ (8) ساڵ له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ ژینگه‌ و ماوه‌ی‌ (4) ساڵ له‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ خزمه‌تی‌ پێشكه‌ش كردووه‌).
- ماوه‌ی‌ دووساڵ و شه‌ش مانگ نووسینگه‌ی‌ وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ ژینگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌ بردووه‌.
- سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ به‌خته‌وه‌ریی‌ خێزانییه‌ و كارگێڕی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ باڵای‌ ده‌سته‌ی‌ یاساناسانه‌ له‌ كوردستان.
- خاوه‌نی‌ پڕۆژه‌یاسای‌ (گه‌شه‌پێدانی‌ خێزانی‌)یه‌ كه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مان كراوه‌ له‌ ساڵی‌ 2014.



عه‌بدولستار مه‌جید قادر

- ساڵی 1970 له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌.
- خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌.
- زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و فارسی ده‌زانێت.
- شاره‌زایی‌ له‌ بواره‌كانی‌ (به‌ڕێوه‌بردنی‌ گشتی‌ – مافی‌ مرۆڤ – سیاسه‌ت  و پارتی‌ سیاسی‌ – كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ – هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می‌ هه‌ڵبژاردن) هه‌یه‌.
- چه‌ندین بڕوانامه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست هێناوه‌، وه‌ك: ڕێكخراوه‌كانی‌ (UN-IRI-NDA).
- له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو بووه‌.
- له‌ سه‌رده‌می‌ وه‌زیریی‌ ئه‌ودا كه‌رتی‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو به‌ ئاستێكی‌ وا گه‌شه‌ی‌ كردبوو كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ زۆربه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كاندا گه‌شتبووه‌ خۆبژێوی‌.
- خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ جیاجیاكانی خه‌ڵك په‌یوه‌ندیی فراوان و پته‌وی هه‌یه‌.


-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------


به‌ ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌  میهره‌بان

به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان ژماره‌ (194)
بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان

هاونیشتمانییانی‌ به‌ڕێز...
ده‌نگده‌رانی‌ ئازیز...
كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان، وه‌كو هێزێكی‌ سیاسیی‌ كاریگه‌ری‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ كوردستان، هه‌میشه‌ و هه‌رده‌م خۆی‌ له‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل و خه‌ڵكی‌ سته‌ملێكراو و مافخوراوی‌ كوردستاندا بینیوه‌ته‌وه‌، داكۆكیكارێكی‌ سه‌رسه‌خت بووه‌ له‌ مافه‌ ماددی‌ و مه‌عنه‌وییه‌كانتان، بۆ هێنانه‌دی‌ خۆشگوزه‌رانی‌ و خۆشبه‌ختیی‌ ته‌واوی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شی‌ له‌ هه‌موو پرۆژه‌ سیاسی‌ و ڕێكخراوه‌یی‌ و حكومی‌ و په‌رله‌مانییه‌كانیدا ڕه‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌.
ئێستاش كه‌ به‌ لیستی‌ ژماره‌ (194) و له‌ژێر دروشمی‌ (كۆڵناده‌ین و به‌رده‌وامین) به‌شداریی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات له‌ ڕۆژی‌ (30/9/2018)، له‌ میانه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ لیسته‌كه‌یدا كارنامه‌یه‌كی‌ واقعی‌ و سه‌رده‌مییانه‌ی‌ بۆ نوێنه‌رانی‌ داهاتووی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاماده‌ كردووه‌، كه‌ ته‌واوی‌ خاڵ و بڕگه‌كانی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ ئێوه‌ی‌ هاووڵاتیدایه‌، له‌ پێناو چاره‌سه‌ری‌ ڕیشه‌یی‌ قه‌یرانه‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.
كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان چاوه‌ڕوانیی‌ له‌ ئێوه‌ی‌ ده‌نگده‌ری‌ به‌ڕێز هه‌یه‌ كه‌ به‌ گوڕ و تینێكی‌ زۆره‌وه‌ به‌شداریی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و ده‌نگتان به‌ لیستی‌ ژماره‌ (194)ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان بده‌ن، له‌ پێناو سه‌رخستنی‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا.



بڕگه‌كانی‌ به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ (194)ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان.
یه‌كه‌م/ سیاسی‌
1. چالاككردنی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ وه‌ك: (ڕۆڵی‌ چاودێریی‌ په‌رله‌مان، دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی‌ ، ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌) له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و بنه‌بڕكردنی‌ بازرگانیی‌ سیاسی.
2. به‌ دامه‌زراوه‌یی‌ كردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و نه‌هێشتنی‌ ده‌ستی‌ حیزب تیایاندا و كاركردن بۆ باشكردنی‌ گوزه‌رانی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.
3. داكۆكیكردن بۆ چه‌سپاندنی‌ مافه‌ سیاسییه‌كانی‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان، وه‌ك: (مافی‌ خۆپیشاندان و مافی‌ ده‌ربڕینی‌ ئازاد و كۆبوونه‌وه‌ی‌ بێ‌ قه‌ید و مه‌رج).
4. كاركردن له‌سه‌ر ڕێزگرتن و جێبه‌جێكردنی‌ یاسا و ڕێگرتن له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری‌ دادگاكان.
5. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌ حیزبییه‌كان و دامه‌زراندنی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتمانی‌ كه‌ كاری‌ ته‌نها پاراستنی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌ر و ماڵی‌ هاووڵاتیان بێت، له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسادا كاره‌كانی‌ ڕاپه‌ڕێنێت و به‌ هیچ جۆرێك ده‌ست وه‌رنه‌دات له‌ ژیان و مافه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان.
6. كاركردن له‌پێناو دابینكردنی‌ ژیانێكی‌ خۆشگوزه‌ران بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان، به‌ جۆرێك هه‌موو تاكێك به‌هره‌مه‌ند بێت له‌ سامانی‌ سروشتی‌ و داهاته‌كانی‌ كوردستان به‌ دادگه‌ری‌.
7. ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی‌ خۆیدا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ پاك و بێگه‌رد، له‌پێناو ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات، كه‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ به‌رجه‌سته‌كردنی‌ ئیراده‌ی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌ دیاریكردنی‌ ڕۆژی‌ هه‌ڵبژاردن به‌ یاسا.
8. به‌ دامه‌زراوه‌یی‌ كردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسی‌ و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دروستكردنی‌ لۆبی‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و نیشتمانییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
9. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ هه‌موو جۆر و شێوازه‌كانی‌ تیرۆر و تۆقاندن، به‌ هه‌ر ناوێكه‌وه‌ و له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و تاقمێكه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.



دووه‌م/ یاسایی‌ 
1. كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ببێته‌ خاوه‌نی‌ ده‌ستووری‌ خۆی‌، كه‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسایی‌ سیسته‌می‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ له‌ هه‌رێم و ماف و ئازادییه‌كانی‌ هاووڵاتیان تیایدا پارێزراو بێت. 
2. داكۆكیكردنی‌ ته‌واو له‌وه‌ی‌ سیسته‌می‌ سیاسیی‌ هه‌رێم په‌رله‌مانی‌ بێت به‌ هه‌موو ماناكانی‌ كه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌خۆی‌ ده‌گرێت.
3. ڕاگرتنی‌ هاوسه‌نگی‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ نێوان هه‌ر سێ‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ (یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری)دا و هیچ كامیان هه‌ژموونی‌ به‌سه‌ر ئه‌وی‌ دیكه‌دا نه‌بێت.
4. جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پاراستنی‌ شكۆی‌ دامه‌زراوه‌یی‌ په‌رله‌مان و هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی‌ نه‌بێت پێشێلی‌ بكات.
5. سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ملكه‌چ بن بۆ چاودێریی‌ په‌رله‌مان.
6. پاراستنی‌ پێگه‌ی‌ یاسایی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ په‌رله‌مانی‌ و به‌ یاسا پارێزگاری‌ له‌ ماف و ئازادییه‌ سیاسییه‌كانیان بكرێت.
7. هه‌موواركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ دژن به‌ نه‌گۆڕه‌كانی‌ ئایینی‌ ئیسلام و ماف و ئازادییه‌ گشتییه‌كان. 

سێیه‌م/ ئابووری‌ و خۆشگوزه‌رانی‌
1. هه‌مه‌چه‌شنكردنی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ داهاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ شێوه‌یه‌ك ته‌نها پشت به‌ داهاتی‌ كه‌رتی‌ نه‌وت نه‌به‌ستێت.
2. ڕێگر كردن له‌ تاڵانفرۆشكردنی‌ نه‌وتی‌ خاو و به‌رهه‌مه‌كانی‌ و ده‌رهێنانی‌ له‌ ده‌ستی‌ كه‌س و حیزب و به‌كارهێنانی‌ له‌ باشكردنی‌ گوزه‌رانی‌ هاووڵاتیاندا، ئه‌مه‌ش به‌ كاراكردنی‌ یاسای‌ نه‌وت و گاز.
3. په‌ره‌پێدانی‌ زیاتری‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵ و توانای‌ جووتیار له‌ پێناو پاراستنی‌ ئاسیشی‌ خۆراك، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌ كشتوكاڵییه‌كان هه‌رێمی‌ كوردستان بگاته‌ خوددابینكاری‌ و هه‌نارده‌كردنی‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم.
4. گرنگیدان به‌ سامانی‌ ئاو و پاراستنی‌ ئاوی‌ ژێر زه‌وی‌ و گلدانه‌وه‌ی‌ ئاو له‌ ڕێگه‌ی‌ دروستكردنی‌ به‌نداوی‌ زیاتر، له‌گه‌ڵ دابینكردنی‌ ئاوی‌ پاك بۆ هاووڵاتیان، به‌پێی‌ ستانداره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
5. گرنگیدان به‌ كه‌رته‌كانی‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ و سازكردنی‌ زه‌مینه‌ بۆ خستنه‌گه‌ڕی‌ سه‌رمایه‌ی‌ ناوخۆیی‌ و نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی‌ كردنه‌وه‌ی‌ چه‌ندین كارگه‌ و پرۆژه‌ی‌ ستراتیژی‌ و خستنه‌گه‌ڕی‌ ده‌ستی‌ كاری‌ خۆماڵی‌.
6. گرنگیدان به‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی‌ هه‌لی‌ كار بۆ گه‌نجانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ده‌ستی‌ كاری‌ ناوخۆیی‌ شوێنی‌ هێزی‌ كاری‌ بیانی‌ بگرێته‌وه‌.
7. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سیسته‌می‌ پاشه‌كه‌وتی‌ زۆره‌ملێی‌ مووچه‌ كه‌ به‌ نایاسایی‌ سه‌پێندراوه‌ به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا و گێڕانه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتكراویان. 
8. ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پێشینه‌كانی‌ خانووبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیری‌ ‌و كشتوكاڵی‌‌و قه‌رزی‌ بچووك ...، به‌ بێ هیچ (سود) ێك (الربا) و ڕێكخستنی‌ به‌ شێوازێك له‌گه‌ڵ پێویستیی‌ هاووڵاتیاندا بگونجێت.
9. ده‌ستپێكردنه‌وه‌ و چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌كانی‌ نیشته‌جێبوون له‌ ڕێگه‌ی‌ هه‌موواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ وه‌به‌رهێنان، كه‌ له‌ خزمه‌ت خه‌ڵكی‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تدا بێت.
10. هه‌وڵدان بۆ بووژاندنه‌وه‌ی‌ كه‌رتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ گشتی‌ ‌و هه‌مه‌جۆر كردنی‌ هۆكاره‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان به‌م كه‌رته‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ ڕێگاوبانه‌كان ‌و ڕاكێشانی‌ ڕێگه‌ و شه‌قامی‌ نوێ‌ ‌و ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ له‌و بواره‌دا.
11. په‌ره‌پێدانی‌ كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ ڕێگه‌ی‌ گرنگیدان به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان.
12. دامه‌زراندنی‌ سیسته‌مێكی‌ هاوچه‌رخی‌ بانكی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ دراوی‌ نه‌ختینه‌ و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاریی‌ بانكی‌ به‌ هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران.
13. گرنگیدان و ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان و ئاسانكاری‌ كردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ و نه‌هێشتنی‌ قۆرخكاریی‌ حیزبی‌ له‌م بواره‌دا.

چواره‌م/ ئایینی‌
1. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ هه‌موو جۆر و شێوازه‌كانی‌ تیرۆر و تۆقاندن، به‌ هه‌رناوێكه‌وه‌ و له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و تاقمێكه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت. 
2. په‌ره‌پێدان و پاراستنی‌ به‌ها باڵاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی‌ وه‌كو خێزان، میدیا، مزگه‌وت، قوتابخانه‌ و ڕێكخراو و یانه‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌و هۆكار و شێوازانه‌ی‌ ده‌توانن ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ ببینن له‌ چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی‌ ئاكار و ڕه‌وشتی‌ ئیسلامی‌.
3. پارێزگاری كردن له‌ به‌ها به‌رزه‌كانی‌ ئیسلام و پێكه‌وه‌ژیانی‌ نێوان هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به‌ جیاجیاكانی‌ كوردستان، له‌ ڕێگه‌ی‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌ماكانی‌ پێكه‌وه‌ژیان.
4. پارێزگاری كردن له‌ ئازادییه‌ ئایینییه‌كان بۆ هه‌ڵگرانی‌ ئایین و مه‌زهه‌به‌ جیاجیاكان.
5. پاراستنی‌ پیرۆزییه‌ ئایینییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ مسوڵمانی‌ كوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ یاساییانه‌ی‌ هه‌ر بێڕێزی‌ و تێپه‌ڕاندنێك به‌رامبه‌ر  به‌ پیرۆزییه‌ ئایینییه‌كان.
6. كردنه‌وه‌ی‌ شوێنی‌ تایبه‌ت به‌ نوێژكردن له‌ فه‌رمانگه‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا ‌و گرنگیدان به‌ مزگه‌وت ‌و شوێنه‌ ئایینییه‌كان، به‌ دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كان ‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان.
7. پاراستنی‌ پێگه‌ و كه‌سایه‌تی‌ زانایان و مامۆستایانی‌ ئایینی‌، به‌پێی‌ بنه‌ما یاساییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پێدانی‌ توانای‌ زانستییان، له‌ ڕێگه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ ئه‌كادیمی‌ و فه‌رهه‌نگیی‌ تایبه‌ته‌وه‌.

پێنجه‌م/ په‌روه‌رده‌ و فێركردن 
1. ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ له‌ سیسته‌می‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی‌ سه‌رده‌م و تاك و كۆمه‌ڵگه‌ بگونجێت.
2. دروستكردنی‌ قوتابخانه‌ی‌ نوێ و هاوچه‌رخ كه‌ توانای‌ له‌خۆگرتنی‌ سه‌رجه‌م خوێندكارانی‌ كوردستانی‌ هه‌بێت و كۆتایی‌ هێنان به‌ دوو ده‌وامی‌ و سێ ده‌وامی‌ له‌ قوتابخانه‌كاندا.
3. فه‌راهه‌مكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی‌ خوێندن ‌و پێداویستیی‌ قوتابخانه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ژینگه‌ی‌ قوتابخانه‌ی‌ هێمن و سه‌لامه‌ت بۆ قوتابیان و مامۆستایان و كارمه‌ندان.
4. بره‌ودان به‌ خوێندنی‌ پیشه‌یی‌ و ئاماده‌كردنی‌ كه‌سانی‌ هونه‌ری‌ و پیشه‌یی‌ و به‌ستنه‌وه‌ی‌ به‌ بازاڕی‌ كاری‌ كوردستان.
5. گرنگیدان به‌ لایه‌نی‌ په‌روره‌رده‌یی‌ له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و ئاماده‌ییه‌كان و پێداچوونه‌وه‌ به‌ وانه‌ی‌ په‌روره‌رده‌ی‌ ئایینی‌ به‌ جۆرێك له‌ ئاست په‌وره‌رده‌كردنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێدا بێت و په‌راوێز نه‌خرێت، به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر خاوه‌ن  ئایینێكی‌ دیكه‌ په‌روره‌ده‌ی‌ ئایینیی‌ خۆیان بخوێنن و به‌ ڕێنمایی‌ ئایینیی‌ خۆیان په‌روه‌رده‌ بكرێن.
6. فراوانكردنی‌ به‌ش و ده‌رفه‌ته‌كانی‌ وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ خوێندنی‌ باڵا، كه‌ هه‌موو خوێندكارێكی‌ ئاماده‌یی‌ له‌ هه‌لی‌ ته‌واوكردنی‌ خوێندنی‌ باڵا به‌هره‌مه‌ند ببێت.
7. سه‌ربه‌خۆكردنی‌ زانكۆكانی‌ كوردستان له‌ بڕیار و بودجه‌ و چۆنیه‌تی‌ خه‌رجكردنی‌ و لادانی‌ به‌رپرسی‌ حیزبی‌ و دوورخستنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ حیزب تیایاندا.
8. باشكردنی‌ ئاستی‌ گوزه‌رانی‌ مامۆستایان له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی‌ خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ كارامه‌یی‌ و لێهاتووییان.
9. كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كرێی‌ خوێندن له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆ و په‌یمانگا ناحكومییه‌كان، به‌ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئاستی‌ گوزه‌رانی‌ هاووڵاتیان بگونجێت و ڕه‌خساندنی‌ ده‌رفه‌تی‌ خوێندن بۆ قوتابیانی‌ كه‌مده‌رامه‌ت.
10. په‌ره‌پێدان به‌ ته‌كنه‌لۆژیای‌ فێركردن و تێكه‌ڵكردنی‌ به‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و په‌ره‌پێدانی‌ كارامه‌ییه‌كانی‌ ژیان (مهارات الحیاه‌) له‌ قوتابیاندا.
11. جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ خوێندنی‌ بابه‌ته‌كانی‌ ڕه‌وشت، ژینگه‌، مافی‌ مرۆڤ و قووڵكردنه‌وه‌ی‌ گیانی‌ ته‌بایی‌ و لێبورده‌یی‌ له‌ پرۆگرامی‌ خوێندنی‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا.

شه‌شه‌م/ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
1. باشكردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی چه‌مكی مرۆڤدۆستی‌.
2. قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتووانی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كانی‌ وه‌كو (بوومه‌له‌رزه‌ و لافاو) و هه‌ر ڕووداوێكی‌ دیكه‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ یاسای‌ تایبه‌ته‌وه‌.
3. په‌ره‌پێدانی كلتووری لێبورده‌یی، ئاشتی، یه‌كتر قبووڵكردن، ڕێز و خۆشه‌ویستی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیدا.
4. ڕێگریكردنی‌ یاسایی له‌ كاركردنی‌ منداڵان و دابینكردنی‌ بژێویی‌ شایسته‌ بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ به‌ ناچاری‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.
5. په‌ره‌پێدانی‌ كاری‌ خێرخوازی‌ و خۆبه‌خشیی‌ ڕێكخراو، به‌ مه‌به‌ستی‌ هاوكاریكردنی‌ چین و توێژه‌ ئاتاج و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌.
6. هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژیی‌ خێزانی‌) له‌پێناو پاراستنی‌ زیاتری‌ خێزان له‌ هه‌ڵوه‌شان و ڕێگری‌ كردن له‌ پشێویی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.
7. پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ت و منداڵان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ده‌قه‌كانی ئیسلامدا هاتووه‌ و له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئاماژه‌ی پێ كراوه‌، به‌ تایبه‌تیش توندوتیژی‌ دژی‌ ئافره‌ت و منداڵان.
8. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ شێوه‌ی ڕێككه‌وتن و ملكه‌چبوون بۆ ده‌قه‌ یاسایی‌ و شه‌رعییه‌كان، دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردانی نه‌رێنییانه‌ی‌ مه‌كته‌ب و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ حیزب.
9. كردنه‌وه‌ی‌ شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌ و خزمه‌تكردن بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ تووشی‌ نه‌خۆشیی‌ ده‌روونیی‌ بێ‌ چاره‌سه‌ر بوون.
10. كردنه‌وه‌ی‌ شوێنی‌ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری‌ ئالووده‌بووان به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و سه‌رله‌نوێ‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌.
11. هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ كار به‌ جۆرێك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ماف بۆ كرێكار و خاوه‌ن پیشه‌ و دابینكردنی‌ بیمه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و خانه‌نشینكردنی‌ كرێكارانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت.

شه‌فافیه‌ت و دادگه‌ری 
1. چالاككردنی‌ داواكاری‌ گشتی‌ و پێدانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌واو پێیان به‌ تایبه‌ت له‌ ڕووی‌ چاودێریكردنی‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاساكان و بخرێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ر.
2. یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كارا و جێبه‌جێ بكرێت، له‌پێناو ده‌ستگه‌یشتنی میدیا و خه‌ڵك به‌ زانیارییه‌كان.
3. یاسای سندووقی داهاته‌ نه‌وتی و گازییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، به‌ دامه‌زراندنی ستافی به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌كه‌، سه‌رجه‌م داهاته‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ دارایی گشتی و له‌ بودجه‌ی ساڵانه‌دا خه‌رجكردنی دیاری بكرێت.
4. دروستكردنی كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت KEPKO  و كۆمپانیای كوردستانی نیشتمانی نه‌وت KNOC و كۆمپانیای كوردستان بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت KOMO.
5. داهاتی پارێزگاكان به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووان و پێداویستییه‌كانیان به‌سه‌ر ناحیه‌ و قه‌زاكاندا دابه‌ش بكرێت.
6. تایبه‌ت به‌ گوزه‌رانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت جێبه‌جێ بكرێت.
7. سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیار و ڕێنماییانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به‌ زیادكردنی باج و ڕسومات و پێبژاردن كه‌ به‌ نایاسایی ده‌رچوون و زیاد كراون، هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه‌ و به‌پێی یاسا ڕێكبخرێته‌وه‌.
8. به‌ركاركردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق و به‌رزكردنه‌وه‌ كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌ باڵاكان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینیی نایاسایی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی.
9. پاككردنه‌وه‌ی لیستی شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له‌ كه‌سانی ناشایسته‌.
10. پێدانه‌وه‌ی مووچه‌ی سودمه‌ندانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ هاوسه‌ریان زیندانییه‌، یان له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌، یان لێك جیابوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیرییان دواكه‌وتووه‌ یان تێپه‌ڕی كردووه‌.
11. گه‌یاندنه‌ ئه‌نجامی دۆسێكانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كانی دیوانی چاودێریی دارایی.







 

1605 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2018

بابەتی زیاتر