Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سبه‌ینێوه‌ گرێبه‌ست بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێت

په‌یام

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌ سبه‌ینێوه‌ گرێبه‌سته‌كانیان بۆ ده‌كرێت.

زریان لوقمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند: فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ڕۆژی ده‌نگدان ده‌توانن له‌ سبه‌ینێه‌وه‌ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پارێزگاكانی كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستیان بۆ بكرێت، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و ڕێنمایانه‌ی كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رچوون.

زریان لوقمان وتیشی: له‌كاتی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ركام له‌و زانیارییانه‌ كه‌ پێشكه‌شكراون نادروست بێت ئه‌وا گرێبه‌ستیان بۆ ناكرێت و به‌یه‌ده‌گه‌كان جێگاكانیان پڕده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست وتیشی هه‌رسبه‌ینێ لیژنه‌كه‌یان بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان و گفتوگۆكردنی زیاتر له‌سه‌ر ئاماده‌كاری و ده‌وره‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستی بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان دامه‌زراند.


662 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر