په‌یام
له هۆڵی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاهه‌نگێك بۆ به‌شداربووانی خولی هاوینه‌ی به‌ره‌و لووتكه ڕێكخرا.
دوای ته‌واوبوونی خولی هاوینه‌ی بهرهولوتكه كه دوو مانگ به‌رده‌وام بوو، به ئاماده‌بوونی به‌رپرس و كارگێران و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵ و مامۆستایان و بانگخوازان و دایكان و باوكانی قوتابیانی به‌شداربوو، ئاهه‌نگێكی خنجیلانه له هۆڵی مه‌ڵبه‌ند رێكخرا و، تیایدا خه‌ڵات به‌سه‌ر مامۆستایانی و قوتابیاندا دابه‌شكرا.
قوتابیانی به‌شداربوو وێڕای ده‌ستخۆشیان له مامۆستایانی خوله‌كه ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه سوودێكی باشیان بینیوه له‌و بابه‌تانه‌ی له به‌رده‌وامبوونی خوله‌كه پێشكه‌شیان ده‌كرا.
لای خۆیشیه‌وه به‌رپرسی ناوه‌ندی گه‌رمیانی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان رایگه‌یاند : زیاتر له 60 قوتابی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌خوله‌كه‌دا به‌شداربوون.
وتیشی: له خوله‌كه‌دا وانه‌كانی (قورئان و فه‌رمووده و ئاكاری ره‌وشتی ئیسلامی و زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و كۆمپیوته‌ر و ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی) وترانه‌وه.
649 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2018