Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ حزبی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر باره‌گاكانیان

په‌یام

حزبی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر باره‌گانیان راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت له‌ كاتی‌ مووشه‌كبارانه‌كه‌دا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌سه‌ر ئاسمانی‌ كۆیه‌دا سوراوه‌ته‌وه‌. 


حزبی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كاتژمێر 10 و 45 خوله‌كی‌ سه‌رله‌ به‌یانی‌ ئه‌مرۆ، قه‌ڵای دیموكرات، بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان، له‌ قه‌زای كۆیه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی دا كه‌وته‌ به‌ر هێرشی مووشه‌كی و هه‌وایی، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ده‌ڵێت كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و بۆردومانه‌ به‌رپرسه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حزبی دیموكرات له‌ كاتی ئه‌و هێرشه‌ و به‌ دوای ئه‌و هێرشه‌ دا، فڕۆكه‌ی بی فرۆكه‌وان به‌ ئاسمانی كۆیه‌دا سوراوه‌ته‌وه‌ و دوا به‌ دوای هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر سكرتاریه‌تی حیزب، قه‌ڵای دیموكرات كه‌وته‌ به‌ر هێرشی چه‌ندین مووشه‌كی دیكه‌.

حزبی دیموكرات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ تێكۆشه‌ره‌كانیان، شه‌هید و بریندار بوون و له‌كاتێكی‌ دیكه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆیان راده‌گه‌یه‌نن. 


591 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2018

بابەتی زیاتر