Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران .. ڕامین حسێن په‌ناهی زیندانیی سیاسیی‌ كورد له‌ سێداره‌ درا

په‌یام

ڕامین حسێن په‌ناهی زیندانیی سیاسی كورد له‌ ئێران، به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌ندامبوون له‌ پارتێكی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ چه‌كداردا، له‌سێداره‌ درا.

ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی برای ڕامین حسێن په‌ناهی هه‌واڵی له‌ سێداره‌دانی براكه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: سه‌عات چواری‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕامین له‌ سێداره‌ دراوه‌و تائێستاش ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ڕامین حسێن په‌ناهی سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه‌ له‌شاری سنه‌ ده‌ستگیركرا، دواتر له‌ 25ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن دادگای سنه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی هه‌ڵـگرتنی چه‌ك و وه‌ستانه‌وه‌ دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و ئه‌ندامێتی كۆمه‌ڵه‌ بڕیاری له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، له‌به‌رامبه‌ریشدا بنه‌ماڵه‌ی حسێن په‌ناهی تۆمه‌ته‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌، پارێزه‌ره‌كه‌شی بڕیاره‌كه‌ی به‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوو نا دادپه‌روه‌رانه‌ ناوبرد.

له‌ سێداره‌دانی ئه‌و چالاكوانه‌ سیاسیه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بۆردوومانی‌ تۆپخانه‌كانی‌ ئێران بۆسه‌ر باره‌گاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌كۆیه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانی‌ و برینداری‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.


1314 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2018

بابەتی زیاتر