Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆرینۆ و پۆگبا ئاشته‌واییه‌كی كاتی راده‌گه‌یه‌نن


په‌یام 

جۆزێ مۆرینۆ و پۆڵ پۆگبا ئاشته‌واییه‌كی كاتی راده‌گه‌یه‌نن و ئه‌و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌ تا كۆتایی وه‌رز له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ هه‌واڵێكدا رۆژنامه‌ی میرۆری ئینگلیزی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ پۆگبا له‌ پشووی زستانه‌دا هه‌وڵی به‌جێهیشتنی یانه‌ی مانچسته‌ر نادات ئه‌وه‌ش به‌ پێی رێككه‌وتنێك كه‌ له‌گه‌ڵ مۆرینۆ ئه‌نجامیداوه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ بكات تا له‌ هاوینی داهاتوو ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌ به‌جێبهێڵێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی كریستانۆ رۆناڵد و فێرگسۆن له‌ 2008دا چواندووه‌ كاتێك رێگری له‌ رۆشتنی ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ كرد به‌و مه‌رجه‌ی 009 رێگه‌ به‌ رۆیشتنی بدات.

هه‌رچه‌نده‌ پۆگبا به‌ گرانبه‌هاترین بۆندی مێژوویی یانه‌ی مانچسته‌ر داده‌نرێت، به‌ڵام له‌ وه‌رزی رابردووه‌وه‌ نێوانی له‌گه‌ڵ مۆرینۆ تێكچووه‌ و هه‌وڵی به‌جێهێشتنی یانه‌كه‌ ده‌دات.

341 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2018

بابەتی زیاتر