Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن؛ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیاران و نێچیرڤان بارزانی كۆده‌بنه‌وه‌



په‌پێی زانیاریی تایبه‌ت كه‌ ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند سه‌عاتی‌ داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ  ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیارانی كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسیی كۆبێته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا پرسی به‌رێوه‌بردن یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن تاووتوێ ده‌كه‌ن.

هاوكات، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌ مادییانه‌ تاووتوێ ده‌كرێن كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ر كۆمسیۆن ده‌كه‌وێت، به‌وپێیه‌ی به‌شێك له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ی كردوون، له‌ ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردندا به‌سه‌ر ده‌چن و، به‌كار ناهێنرێنه‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شاندی یه‌كێتی و پارتی به‌جیا سه‌ردانی زۆربه‌ی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، به‌لاَم به‌هۆی خواستی‌ هه‌ندێك لایه‌ن بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆن واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی‌  بۆ 11ی مانگ دواخست، له‌ ئێستاشدا ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ ئارادایه‌.  

479 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2018

بابەتی زیاتر