Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌خت له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا ده‌كاته‌وه‌


كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جه‌خت له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی‌ خۆیدا ده‌كاته‌وه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ند و ناوه‌نده‌كان كۆبووه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سلێمانی‌‌و وه‌ك ئاماده‌كاری‌ كۆتایی بۆ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان، لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ند و ناوه‌نده‌كان كۆبووه‌وه‌.

پاش تاووتوێی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ بۆ ده‌ستپێكی‌ بانگه‌شه‌، ئه‌وه‌ دووپات كرایه‌وه‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ داكۆكیی له‌ به‌رێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی‌ خۆیدا ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری‌ ته‌واوی‌ كردووه‌و، دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن هیچ كات داخوازیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ك له‌ پێناو بانگه‌شه‌یه‌كی‌ مۆدێرن و بێزارنه‌كردنی‌ هاوڵاتییان، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بڕیاری‌ داوه‌ شه‌قام و شوێنه‌ گشتیه‌كان بۆ بانگه‌شه‌و هه‌ڵواسینی‌ په‌رچه‌م و شریتی‌ بانگه‌شه‌ به‌كارنه‌هێنێ.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندرا، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جارێكی‌ دیكه‌ش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ن، به‌وپێیه‌ی‌ هیچ ڕێگایه‌كی‌ دیكه‌ بۆ گۆڕانكاری‌، جگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن و به‌شداربوون له‌و پرۆسه‌یه‌دا نییه‌.

704 جار خوێندراوەتەوە
04/09/2018

بابەتی زیاتر